توركیا: هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانیيه‌كان ده‌ستیپێكرد

23851455سەلاح خدر

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دەرگای بنکەكانی‌ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی 2014 ی شارەوانیەکانی تورکیا و باکوری کوردستان بە روی‌ دەنگدەراندا کرایەوە.

دەنگدەر بۆ 1394 شارەدار، 1257 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی شار، 38 هەزار موختار، 20 هەزار ئەندامی ئەنجومەنی شارەداری دەنگ دەدەن.

لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا کە به‌ پڕۆسەیەکی چارەنوسساز داده‌نرێت، ٢٦ پارت و لایەن بەشداری پڕۆسەکە دەکەن لەسەرتاسەر تورکیا 52.7 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

لە باکوری کوردستان چەند شارێکی تری تورکیا کاتژمێر 7 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان کرایەوە و تا کاتژمێر چواری ئیوارە بەردەوام دەبێت.

بەڵام لە شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا بنکەکانی دەنگدان کاتژمێر 8 و 15 دەقە دەستی پێکرد.

بەپێی لێدوانێکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ٥٢ ملیۆن و 695 هەزار و 831 کەس کەلەناویاندا 26 ملیۆن ژنن، دەچنە سەر 194 هەزار و 310 سندوقی دەنگدان.

30/03/2014

 

لێدوانێک بنووسە

© 2014 هاولاتی

گەڕانەوە بۆ سەری پەڕە