توندڕەوان، ژیانی مەسیحییەکانی رۆژاڤا دەخەنە مەترسییەوە

پیاوان و ژنان و منداڵان بەجلی رەشەوە لەقامیشلۆ گردبوونەوە بۆ گێڕانی ماتەم دوای کوشتنی قەشەیەکی ئەرمەنی

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دەیان کەس ئامادەی پرسەی قەشەیەکی کوژراو بەدەستی داعش بوون لەشاری قامشلۆی رۆئاوای کوردستان، هاوکات لەگەڵ سێ تەقەینەوەی یەک لەدوای یەک لەشارەکە.

دەیان ماتەمگێر سێشەممە (12 تشرینی دووەم) چوونە کڵێسایهک بۆ پرسەی قەشەی کاتۆلیکی ئەرمەنی و باوکی کە لەلایەن رێکخراوی «دەوڵەتی ئیسلامی» (داعش)ەوە کوژران لەباکوری خۆرهەڵاتی سوریا.

پیاوان و ژنان و منداڵان بەجلی رەشەوە گردبوونەوە بۆ یادکردنەوەی ژیانی جۆزێف حەننا ئیبراهیم و باوکی لەشاری قامیشلۆی زۆرینە کورد.

پیاوانی ئایینی نزاکانیان بەئەرمەنی و ئارامی کرد پێش گردبوونەوەی ئەندامان بەڕیز بۆ ماڵئاواییکردن لە تهرمهکانیان که بەگوڵ و مۆم رازێندرابوونهوه.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کهئیبراهیم و باوکی دووشەممە بەفیشەک کوژران لەڕێگەیاندا بەرەو خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور، کە لەوێ بەنیازبوون پشکنین بکەن بۆ پرۆژەیەکی بنیاتنانەوەی کڵێسایهک.

رێکخراوهکه رایگەیاند کهکوشتنیان لەهەمان رۆژدا بوو کەسێ تەقینەوە لەبازاڕێکی نزیک بەقوتابخانەیەکی قامیشلۆ شەش مەدەنیی کوشت.

رێکخراوی لوڤر دی ئۆریێنت کە لەفەرەنسایە و پشتیوانی دهکات لهکەمینە مەسیحیەکانی ناوچەکە، رایگەیاند که ئیبراهیم کاریدەکرد لەسەر «پرۆژەکانی بنیاتنانەوە» لەگەڵ پشتیوانیکردنی خەڵکە ئاوارەکەی خۆرهەڵاتی سوریا.

رێکخراوه فهرهنسییهکه سەرکۆنەی کوشتنی قهشهکه و باوکی کردو بە «هێرشێکی تیرۆریستی» لهقهڵهمیداو سەرکۆنەی سێ تەقینەوەکەشی کرد کە قامیشلۆیان هەژاند، لهکاتێکدا رایگەیاند که «نزیک بەکڵێساکان» بوون.

نزیکەی ملیۆنێک مەسیحی لەسوریا دەژین، لەنێویاندا لەقامیشلۆ کەهێزە کوردییەکان و ئەو هێزانەش کە دڵسۆزی رژێمی سوریان هەردووکیان بەرپرسن لەپاراستنی ئاسایش.

چەکدارە کوردەکان پێشەنگی شەڕی دژی داعش بوون لەسوریا بەپشتیوانیی ئەمریکاو توانییان گروپەکە لەدوایین ناوچەی ژێردەستی دەربکەن لەمانگی ئازاردا.

بەڵام گروپەکە بەردەوامبووە لە لەئەستۆگرتنی چەند هێرشێک لەباکوری خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتی سوریا.

دوای ئەوەی مانگی رابردوو تورکیا هێرشێکی بۆ سەر رۆژاڤا دەستپێکرد، میلیشیا ئیسلامیە تونڕەوەکانی سەر بە تورکیاو رێکخراوی داعش لەچەند ناوچەیەک کەوتنە جموجوڵ و چەند کردەوی تیررۆریستی و رفاندن و کوشتنیان ئەجامدا، لەوانە کوشتنی ژنە چالاکوانی سیاسی کورد هەڤرین خەلەف.

هاوکات لەگەڵ کوشتنی قەشەیەک سێ تەقنەوەی یەک لەدوای یەک شاری قامیشلۆ لەڕۆژئاوای کوردستانی کردە ئامانج.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە لەئەنجامی هەرسێ تەقینەوەکە تائێستا (28) هاووڵاتی بوونە قوربانی، کە شەش کەسیان کوژراون و (22) کەسیشیان بریندارن.

هاوکات ئاژانسی (هاوار) بڵاویکردەوە، کە بەردەوام ژمارەی قوربانیەکان روو لەزیادبوونەوە بەهۆی دەرهێنانەوەی تەرمەکان لەژێر داروپەردووی شوێنە رووخاوەکان لەلایەن تیمەکانی ئاسایش و تیمە پزیشکییەکانی سەر بەمانگی سووری کوردی.

هەفتەی رابردوو لەشاری قامیشلۆ سێ تەقینەوەی گەورە ڕوویاندا، کە دووانیان بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراون و تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەتەقینەوەکان رانەگەیاندووە.

ماوەی شەش هەفتەیە هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەستیپێ‌کردووەو بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر دەربەدەر بوون و شەڕڤانانی هەسەدە لەناوچەکانی نێوان گرێ‌ سپی و سەرێکانی کشاونەتەوەو سوپای تورکیاو چەکدارە توندڕەوەکان تێیدا جێگیربوون و سەرەڕای ئاگربەست رۆژانە لەچەند ناوچەیەک سوپای تورکیا و چەکدارە توندڕەوەکان هێرش دەکەنەسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار