ڤیدیۆ: ئاگر لە کۆگایەکی هەڵگرتنی سندووقەکانی دەنگدان کەوتەوە

2018-06-10 14:10:39



هاوڵاتی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند،

ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی سندووقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدا کەوتەوە، کە دەکەوێتە ناوچەی رەسافەی بەغدا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کۆگاکە ئەو سندووقانەی تێدا هەڵگیراون کە بەشێک لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی تێدایە و تیمەکان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن.

ئەو کۆگایەی سووتاوە تەنیا دەنگەکانی ناوچەی رەسافەی تێدایە و هێشتا دەنگی پارێزگاکان نەبراوەتە بەغدا.

هاوکات هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامری رایگەیاند "سووتانی کۆگاکە بەرنامە بۆ داڕێژراوە".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار