حکومه‌ت قەرزارە زەبەلاحەکان دەداتە دادگا

75 کۆمپانیاو بازرگان 800 ملیار دینار قەرزاری حکومەتن، دوای سێ مانگی تر دەست بەسەر موڵکی بارمته‌کراویان دەگیرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

حکومهتى ههرێمی کوردستان (75) کۆمپانیاو بازرگان دەداتە دادگا کهپێشتر قهرزیان لهوهزارهتی دارایی کردووه لەوادەی خۆیدا نەیانداوەتەوە. بڕیارە دوای سێ مانگ دەستبگیرێت بەسەر موڵکی بارمتەکراویاندا ئەگەرچی موڵکەکان کەمترن لەقەرزەکە.

لهساڵى 2003وه لهڕێگهى بانکهکانهوه قهرزى ئاسانکارى دراوه بهکۆمپانیاو بازرگانان و بهڵێندهران، کهبڕى قهرزهکه (800) ملیار دینارهو بهپێی گرێبهستی پێدانی قهرزهکه، دهبوو ئهو کۆمپانیایانه ساڵانه سودی قهرزهکه بگهڕێننهوه بۆ حکومهت، بهڵام لهساڵی 2014وه زۆربهی کۆمپانیاکان نه سوودو نه قهرزهکهشیان بۆ حکومهت نهگهڕاندووهتهوه.

لهساڵانى 2003وه تا 2011 بهشێک لهو کۆمپانیایانه قهرزیان لهحکومهت کردووه، ئهو موڵکانهى لهبری قهرزهکه وهک رههن دایانناوه، زۆر کهمتره لهبڕی قهرزهکهو لهئێستادا نرخى کهمتر دهکات.

کازم نامیق، بهڕێوهبهری گشتیی بانکه بازرگانیهکانی ههرێمی کوردستان ئهوهی خستهڕوو تهنیا  (75) بهڵێندهرو کۆمپانیاو بازرگان ههیه کهئهو کێشهیەیان ههیه لهگهڵیداو قهرزى زهبهلاحیان کردووه، موڵکهکانیان لهئێستادا ئهو نرخه ناکهن. ئهو به‌‌ هاوڵاتى وت «ئهگهر لهماوهى ئهو سێ مانگهدا قهرزهکهیان نهدایهوه، بهپێى یاسا لهدادگاى مهدهنى (مهحاکمى مهدهنى) سکاڵایان لهسهر تۆماردهکهین و داواى باقى نرخهکه دهکهین، یان ههر شتێک وهک ئوتۆمبێل یان خانوو و زهوییان بهناوهوه بێت دهستى بهسهردا دهگیرێت».

بهڕێوهبهرى گشتى بانکه بازرگانیهکان وتیشى «راسته ئهو کێشهیهمان هەیە، ئێستا ئهو موڵکانه زۆر کهمتر دهکهن، بهڵام زۆربهیان بایی لهسهدا (30) موڵکهکهیان قهرزمان پێداون، یان بڕى قهرزهکهیان کهمه«.

ئهمه دوایین مۆڵهت دهبێت و دهبێت لهماوهى ئهو سێ مانگهدا بیگهڕێننهوه، بهپێچهوانهوه نهیگهڕێننهوه دهست بهسهر ئهو مۆڵکانهدا دهگیرێت

کازم نامیق ئاماژهى بهوهشکرد پێشتر چهند جارێک ئهو کۆمپانیاو بازرگانانه ئاگادار کراونهتهوهو بههۆى قهیرانى داراییهوه نهیانتوانیوه قهرزهکان بگهڕێننهوه، بۆیه ماوهکهیان بۆ درێژکراوهتهوه.

وتیشى «بهڵام ئهمه دوایین مۆڵهت دهبێت و دهبێت لهماوهى ئهو سێ مانگهدا بیگهڕێننهوه، بهپێچهوانهوه نهیگهڕێننهوه دهست بهسهر ئهو مۆڵکانهدا دهگیرێت که لهبرى قهرزهکه لهڕههندا دایانناوه«.

حکومهتی ههرێم مانگى پێنجی ئهمساڵی وهک دوا مۆڵهت دیاریکردووه بۆ گهڕانهوهى قهرزى کۆمپانیاکان و لهدواى ئهو رێکهوتهوه دهستدهگیرێت بهسهر ماڵ و موڵکیاندا، حکومهت خاوهن قهرزدارهکانیشى سهرپشککردووه قهرزهکان به کاش یان بهچهکى بانکى بدهنهوه.

ئهحمهد عهبدولڕهحمان، وتهبێژى وهزارهتى دارایى و ئابورى حکومهتی ههرێمی کوردستان، باسی لهوهکرد نووسراوى فهرمى ههموو خاوهن قهرزهکانیان ئاگادارکردووهتهوهو رێنمایى تایبهتیان بهو بواره دهرکردوه، وتیشى «وهک دوا مۆڵهت ماوهى سێ مانگ دیاریکراوهو لهو ماوهیهدا نهیانگهڕاندهوه ئیجرائاتى یاسایى دهگیرێتهبهر».

مانگی ئابی ساڵی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری هەرێم نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت و باجی کۆمپانیاکان و گەورە باجدەران کرد، کە ئەوانەی قەرزاری حکومەتن رێگەیان پێنادرێت گەشتی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار