پەروین بوڵدان و میدحەت سانجاری پاڵێوراون بۆ هاوسەرۆکانى هەدەپە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆمسیۆنى هەڵسەنگاندنی ناوەندیى هەدەپە پەروین بوڵدان و میدحەت سانجاری بۆ چوارهەمین کۆنگرەى ئاسایی هەدەپە، بۆ هاوسەرۆکانى هەدەپە پێشنیارکردووەو ئەوانیش قبوڵیانکردووە.

لە راگەیاندراوی کۆمسیۆنى هەڵسەنگاندنی ناوەندیى هەدەپەدا هاتووە «لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ دا ٤ چوارهەمین کۆنگرەى ئاسایى هەدەپە بەڕێوەدەچێت. بۆ هەڵسەنگاندنی داواى پاڵێوراوان بۆ هاوسەرۆکایەتیى و دەستە جۆراوجۆرەکانى حزبەکەمان، کۆمسیۆنەکەمان کاری هەڵسەنگاندنەکانى تەواوکرد. نوێنەرانی حزبەکەمان پێکهاتوون لەکەجەدە و هەدەپە و بەشداری کاروباری کۆمسیۆنەکەمانن و پێش بەڕێوەچوونی کۆنگرە لەگەڵ زۆرێک لەلایەنەکاندا دانیشتنیان ئەنجامدا».

هەروەها هاتووە «کۆمسیۆنەکەمان لەگەڵ سیاسەتمەداران لەزیندانەکاندا، نوێنەرانی گەل و بیروباوەڕە جیاجیاکان، رێکخراوە رنجدەر و زەحمەتکێشەکان، رێکخراوەکانى ژنان، پێکهاتەکانى کەجەدە و هەدەپە، رووناکبیران، نووسەران، چالاکوانان و رۆژنامەنووسان کۆبوونەوەو گوێى لە رەخنە و پێشنیازەکانیان گرت».

هەروەها دەڵێت «بەناوی کۆمسیۆنەکەمانەوە داوا لەهەموو گەلەکەمان دەکەین بەجۆش و حەماسەتەوە بەشداریى چوارهەمین کۆنگرەى ئاسایى حزبەکەمان بکەن».

لەلایەکى ترەوە هێزە ئەمنییەکانى تورکیا رێگرییان کرد لەچوونی ئەندامانى هەدەپە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکەیاندا.

لە راگەیاندراوەکەی کۆمسیۆنى هەڵسەنگاندنی ناوەندیى هەدەپەدا هاتووە «کاتێک نوێنەرانی هەدەپەو گەلی وڵاتپارێز لە وان و ئێلحەوە بەپاس بەرەو ئەنقەرە دەرۆیشتن بۆ بەشداریکردن لە چوارهەمین کۆنگرەى هەدەپە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پاسەکان راگیران و پاساوەکانى وەک بڕیاری دەستگرتن بەسەر پاسەکاندا هەیە، بڕیاری دەستگیرکردنتان لەسەرەو بەو پاساوەش محەمەد حەبیت چەلەبییان دەستگیرکردو رێگرییان لێکردن بەرەو ئەنقەرە بچن».

هەروەها دەڵێت «دەسەڵاتى فاشیستیى ئاکەپە – مەهەپە هەموو رێگایەک دەگرنەبەر بۆ ئەوەى رێگری لەکارەکان کۆنگرەى هەدەپە بکەن».باوکی کچه‌ دەستدرێژیلێکراوەکە: کچەکەم ئارامترە دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار