قایمقامى هه‌ولێر پلانى جه‌ژن و ئاماره‌کانى مانگى ڕه‌مه‌زانى ڕاگه‌یاند
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قایمقامى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ گه‌شتوگوزار کۆبونه‌ته‌وه و هه‌موو ئاماده‌کاریه‌کیان بۆ پێشوازى له جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان کردووه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید له کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار کۆبونه‌ته‌وه و ئاماده‌باشى کراوه بۆ پێشوازیکردن له گه‌شتیاران و له ده‌روازه‌کانیشدا هه‌موو ڕێوشوێنێک گیراوه‌ته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، پلانى مانگى ڕه‌مه‌زانیان سه‌رکه‌وتوو بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ١٥٠ سه‌ردانى مه‌یدانى کراوه و ١٣٠ سه‌رپێچى به‌دیکراوه و له‌و مانگه‌دا ١٥ شوێن داخراون، ١١٥ شوێنیش ئاگاداری‌یان بۆ کراوه و ٢٠ شوێنیش ده‌ستخۆشییان بۆ کراوه.
قایمقامى هه‌ولێر، ئه‌وه‌شى خسته‌روو ٣٣ تۆن و ٦٥٠ کیلۆ که‌لوپه‌ل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و بژاردنى سه‌رپێچییه‌کانیش ١٧ ملیۆن دیناربووه.
ئه‌وه‌شىروونکرده‌وه که ٩٥ که‌س به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رپێچییان کردووه ده‌ستگیرکراون و ٣٢ تاقیگه و ده‌رمانخانه داخراون، و سێ خانووى زیاده‌ڕۆش تێکدراون.