کرملن: لووتکه‌ى تره‌مپ و کیم سه‌لماندى پوتن له‌باره‌ى کۆریا راست بووه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى کۆشکى سه‌رۆکایه‌تیى روسیا رایگه‌یاند، لوتکه‌ى نێوان تره‌مپ و کیم جۆنگ ئوون ئه‌وه‌ى سه‌لماند ڤلادیمیر پوتن له بۆچوونه‌کانى له‌باره‌ى کۆریاى باکور راست بووه.
دیمترى پیسکۆڤ، وته‌بێژى کۆشکى سه‌رۆکایه‌تیى روسیا رایگه‌یاند، پوتین راستبووه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌یگوت "بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى کۆریاى باکور پێویسته گفتوگۆى راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بکرێت، لوتکه‌که‌ى تره‌مپ و کیم-یش ئه‌وه‌ى سه‌لماند".
وته‌بێژى کۆشکى کرملن، ده‌ڵێت" ئێستا بارگرژییه‌کانى نێوان کۆریاى باکور و ئه‌مریکا که‌مبوونه‌ته‌وه و دۆخى نیمچه دورگه‌ى کۆریا ئارامبوه‌ته‌وه، به‌ڵام نابێت چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌بکرێت که هه‌موو کێشه‌کان له‌ماوه‌ى کاژێرێکدا چاره‌سه‌ربکرێن".
رۆژى 12-6-2018 دۆناڵد تره‌مپ له سه‌نگاپور له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئوون کۆبووه‌وه وله‌باره‌ى داماڵینى چه‌کى ئه‌تۆمى و هه‌ڵگرتنى سزاکانى سه‌ر کۆریاى باکور یاداشتنامه‌یه‌کى لێکتێگه‌یشتنیان واژۆکرد.