له‌فه‌یه‌کى مه‌ترسیدار له‌لایه‌ن لیژنه‌کانى قایمقامییه‌ته‌وه له‌ناو ده‌برێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بڕێکى زۆر شاورمه له‌ناو ده‌به‌ن که بۆ ته‌ندروستى مه‌ترسیداره.
ده‌روێش فه‌ره‌ج نوێنه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرتێرنه‌رى سلێمانى له لیژنه هاوبه‌شه‌کان، ڕایگه‌یاند: به‌هۆى ده‌ستکاریکردنى لیبڵه‌کانى و درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى به‌سه‌رچوونه‌که‌ى و دوو به‌رواری، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌کانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کى زۆر دۆنه‌ر (شاورمه)دا گیراوه که شیاوى خواردن نیه.
هه‌روه‌ها وتیشی" ژماره‌ى لوله‌ى ئه‌و شاورمه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه زیاتر له 150 دانه‌یه، له کارگه‌یه‌کى شارى هه‌ولێر ئاماده‌و هاورده‌ى شارى سلێمانى ده‌کرێت و له‌لایه‌ن کۆمپانیاى سیتى شۆڕش له گه‌ڕه‌کى به‌ختیاری، بێ ئاگادارکردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرتێرنه‌رى سلێمانى ده‌یفرۆشرێت".
هاوکات ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه، به‌پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق، ده‌ستکاریکردنى لیبڵ و شاردنه‌وه‌ى زانیارییه‌کانى ناوى یان هه‌بوونى دوو لیبڵ له‌سه‌ر کاڵاو شمه‌ک و خوارده‌مه‌نیه‌کان رێگه‌پێدراو نیه.