یه‌که‌م یارى مۆندیال به‌ شێوه‌ى کراوه‌ په‌خش ده‌کرێت

2018-06-13 14:08:23



هاوڵاتى
سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌، یاریه‌کانى مۆندیال له‌ ووڵاتى رووسیا ده‌ست پێده‌کات و له‌ یارى کردنه‌وه‌ى مۆندیاله‌که‌ش هه‌ڵبژارده‌ى رووسیاى میواندار رووبه‌روى هه‌ڵبژارده‌ى سعودیه‌ ده‌بێته‌وه‌.

 ئه‌م یاریه‌ له‌ چه‌ندین که‌ناڵ به‌ شێوه‌ى کراوه‌ په‌خش ده‌کرێن که‌ بریتین له‌ که‌ناڵه‌کانى ( ZDF  ئه‌ڵمانى - ئیدمان ى ئازربایجان - IRIB ٣  که‌ناڵى سێى ئێران - ئه‌مانه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ى عه‌ره‌ب سات ، هه‌روه‌ها که‌ناڵى TRT  تورکیا له‌ تورک سات ، که‌ناڵى ئاسایى بین سپۆرت که‌ هه‌میشه‌ یه‌که‌م یارى کراوه‌یه‌ و ئاهه‌نگى کردنه‌وه‌ى مۆندیاله‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کى فرى په‌خش ده‌کات و هه‌موان ده‌توانن له‌ بیننى سودمه‌دبن
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار