وه‌زاره‌تى ناوخۆ: له سوتاندنى کۆگاکانى ره‌سافه به‌نزین به‌کارهێنراوه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه) ئاشکرایکرد که له سوتاندنى کۆگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدان له ره‌سافه، به‌نزین به‌کارهێنراوه.
لیوا سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به "سومه‌ریه‌نیوز"ى راگه‌یاندوه که ئاگره‌که‌ى کۆگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدانى سه‌ر به کۆمسیۆن له ره‌سافه به ئه‌نقه‌ست بووه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، راپۆرتى یه‌که‌مى به‌ڵگه‌کانى تاوان ده‌ریخستووه به‌نزین له ئاگره‌که‌دا به‌کارهاتووه.
رۆژى 10ى ئه‌م مانگه، ئاگر له کۆگاى سندوقه‌کانى ده‌نگدان له ره‌سافه‌ى پایته‌ختى به‌غدا به‌ردراو بۆ ئه‌وه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا به ده‌ستپێکردنى لێکۆڵینه‌وه‌ى ورد تێیدا ئه‌ندام بدرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار