په‌رله‌مانى که‌نه‌دا سوپاى پاسدارانى خسته ناو لیستى "تیرۆر"ه‌وه
جه‌ستین ترودۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ڕێگه‌ى په‌سه‌ند کردنى پڕۆژه یاسایه‌که‌وه، په‌رله‌مانى که‌نه‌دا سوپاى پاسدارانى ئێرانى خسته‌ناو لیستى "تیرۆر"ه‌وه.
په‌رله‌مانى که‌نه‌دا به‌کۆى ده‌نگ پڕۆژه‌یاسایه‌کى سه‌باره‌ت به ڕاگرتنى گفتوگۆکانى وڵاته‌که‌ى بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئێران و زیادکردنى سوپاى پاسداران به لیستى گروپه "تیرۆریستییه‌کان"، په‌سه‌ند کرد.
پڕۆژه‌که به پێشنیازى "گارنێت جێنێس"، په‌رله‌مانتارى موحافیزکار له په‌رله‌مانى که‌نه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو و له کاتى ده‌نگدانه‌که‌شدا که به شێوه‌ى هه‌ستانى په‌رله‌مانتاران له شوێنى خۆیان ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تا نوێنه‌رانى موحافیزکار بۆ پشتیوانى له پڕۆژه‌یاساکه له شوێنى خۆیان هه‌ستان.
هاوکات، جه‌ستین ترودۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا یه‌که‌م که‌س بووه له به‌ره‌ى لیبراڵ بۆ پشتیوانى له پڕۆژه یاساکه له شوێنى خۆى هه‌ستاوه و ده‌نگى پێداوه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێى سه‌ره‌نجى میدیا و ڕۆژنامه‌کانى ئه‌و وڵاته، چونکه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا پڕۆژه یاسایه‌کى هاوشێوه له‌لایه‌ن ترودۆ و پارته‌که‌یه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
سیستمى سیاسى که‌نه‌دا په‌رله‌مانییه‌وه و به‌پێى سیستمه‌که سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌ندامانى کابینه‌که‌ى نوێنه‌رانى خه‌ڵک له په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته پێکده‌هێنن.
ساڵى ٢٠١٢ که‌نه‌دا باڵیۆزخانه‌که‌ى له تارانى پایته‌ختى ئێران داخست و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام دواى هاتنه‌سه‌رکارى حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆک کۆمارى ئێران و ده‌ستبه‌کاربوونى جه‌ستین ترودۆ وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا، هه‌ردوولایه‌ن ڕه‌زامه‌ندییان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانیان پیشاندا.
له چه‌ند ساڵى ڕابردووش‌دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیپلۆماتکارانى ئێران و که‌نه‌دا چه‌ندین جار کۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان بێ ئاکام ماوه‌ته‌وه.