ئەو کچەی تەلەفۆنی بۆ مەلا مەزهەر کرد: ئەگەر بەهۆی منەوە کەناڵی سروشت داخرابێت شانازی بە کچ بوونی خۆمەوە دەکەم

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەلا مەزهەر خوراسانی مامۆستایهکی ئاینی دانیشتووی ههولێرهو ناوبهناو بههۆی ناوهڕۆکی وتار و رهفتارهکانیهوه گرتهڤیدیۆی لهتۆڕه کۆمهڵایهتیهکان بڵاو دهبێتهوهو کاردانهوهی زۆر بهدوای خۆیدا دههێنێت، لهدواترین ئهو وتانهیدا لهبهرنامهیهکدا که کەناڵی سرووشتهوه پهخش دهکرا (کەناڵێکی ناوخۆییە و مەلا مەزهەر خاوەنیەتی)، «سوکایەتی» بهژنان کرابوو،  ئهو مهلایه وشەی «دایناسۆر و ئاغا»ی بەرامبەر ژنان بەکارهێنابوو، بههۆیهوه بۆماوهیهکی کاتی پهخشی کهناڵهکهی راگیراو دواتر به مهرج کرایهوه.

پەیام حازم دەرچووی بەشی فەلسەفەیهو دانیشتوی قهزای شارهزووره، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنییهو دەستەی بەڕێوەبردنی گروپی کچانی گەوهەره که تایبهته بەکلتورکردنی خوێندنەوە.

ئهو کچه لهپهیوهندییهکی تهلهفۆنیدا، وهڵامی لێدوانهکانی مهلا مهزههر دهداتهوهو دواتر گرته ڤیدیۆیی پهیوهندییه‌‌ تهلهفۆنییهکهی لهئهکاونتی خۆی لهتۆڕی کۆمهڵایهتی بڵاوکردهوهو بهخێرایی سهدان ئهکاونت و پهیجی تر بڵاویانکردهوهو دهنگدانهوهی گهورهی لێکهوتهوه.

پەیام حازم لهلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامهی هاوڵاتی باس لهوهدهکات لەدوای ئەوهی ئهو مامۆستا ئاینییه چهند جارێک «سوکایەتی و تەشهیر»ی بەژنی کوردی کردوه، بەتایبەت دوای ئەوەی کە وتی ژنی کورد دایناسۆرە، ئهو بڕیاردهدات پهیوهندی بهو بهرنامهیهوه بکات و وهڵامی مهلا مهزههر بداتهوه.

ئهو وتیشی «دوورۆژ بێدەنگ بوم تاکو بزانم هیچ ڕێکخراوێکی ژنان و یان هیچ کهسێک کە بانگهشهی ئازادی و پاراستنی مافی خانمان دەکەن دێنه دەنگ، بەداخەوە نەهاتنە سەر خەت، بۆیە دەبوو کەسیک هەبێت بیوەستێنێت، بڕیارمدا ئەوکەسە من بم».

پهیام وتی «لەهەمان میمبەرەوە کەسوکایەتی بەژن دەکات ڕەدفیعلێکی، لۆژیکم دایەوەو وتم تەنها یەک پرسیار لە خۆت بکە دایناسۆر مرۆڤی دەبێت؟ گەر ژنی کورد دایناسۆری بێت، تۆش بەچکە دایناسۆری، بەڵام تەشهیری ئەو بەردەوام بوو لە ڤیدیۆکەشدا روونە جگە لە زمانێکی توندو زبر وەڵامێکی لۆژیکی پێ نەبوو».

به ماوهیهکی کهم دوای بڵاوبونهوهی ڤیدیۆی ئهو پهیوهندییه تهلهفۆنیهی پهیام، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاری داخستنی کهناڵی سروشتی راگهیاند، پهیام دهڵێت «نازانم لە ئەنجامی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی منەوە بو یاخود نا، بەڵام کۆتا هەڵویستی توند ئەو پەیوەندیە بوو گەر من هۆکار بووبم شانازی بە کچ بوونی خۆمەوە دەکەم، هەرگیزیش پەشیمان نیم، کەناڵیک پشێوی دروستبکات ئەوە دەرەنجامەکەیەتی».

پهیام پێی وایه مامۆستایانی ئاینی و نوسەر و کەسە دیارەکانی کومەڵگە، کاتێک قسەیەک یاخود سوکایەتیەک یان بڕوایەکی هەڵە بڵاودەکەنەوە ناکرێت بڵێین ئازادی ڕا دەربڕینە، چونکە ئەوان میمبەری کۆمەڵگەیەکن.

دوای بڵاوبونهوهی گرته ڤیدیۆییهکه، کاردانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، پهیام دهڵێت «چهندین نامهی دەستخۆشی و ڕەخنەشم بۆ هات، ئەوەی بۆمن گرنگە بە قەناعەت و باوەڕی خۆم کردوومە».

مەلا مەزهەر دوای راگرتنی پەخشی کەناڵەکەی، دوای رۆژێک «بەمەرج» کرایەوە. هاوڵاتی پەیوەندیکرد بە مەلا مەزهەرەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە، بەڵام وتی ئەو لە چەند رۆژی رابردودا قسەی زۆری لەسەر ئەو پرسە کردوەو نایەوێت قسەی لەسەر بکاتەوە.

محەمەد گەردی بەڕێوەبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری، سهبارهت بهوهۆکارانهی بوونه هۆی داخستنی کهناڵی سروشت کە خاوەنەکەی مەلا مەزهەر خۆراسانییە، ئاماژه بهوه دهکات له چهند بهرنامهیهکیدا لهمانگی رهمهزاندا، مەلا مەزهەر چەندجارێک وشهی «نهشیاوی وهک سوکایەتی بە ئافرەتانی کورد» بهکارهێناوهو لهتۆڕهکۆمهڵایهتیهکانیش چهند گرته ڤیدیۆییهکی بڵاوبویهوه، بهوهۆیهوه ژمارهیهک چالاکوان و ڕێکخراوەکانی ژنان شکاتیان لێکردوهو بۆماوهیهک کهناڵه راگیرا.

سهبارهت بهوه رهخنهو گلهییانهی که ئاراستهی وهزارهت دهکرێت و که لهبری ئهو داخستنه دهبوایه بهرنامهکهیان رابگرتایه، چونکه به وتهی ئهو رهخنهگرانه، داخستنی کهناڵی سروشت بۆته هۆی پێشلێکردنی (یاسای رۆژنامهگهری) بهرپرسهکهی وهزارهتی رۆشنبیری لهوهڵامدا دهڵێت «نهخێر داخستنی کهناڵ و راگرتنی پهخشهکهی پێشلکاری نیهو بهپێی یاساکراوه، چونکه ئێمه ناتوانین ئازادی میدیایی پێشلێبکهین و بهرنامهکهی رابگرین، بهڵام دهکرێت بۆ ماوهیهکی کاتی پهخشی کهناڵهکه دابخهین، ئهگهر ئهمه دووبارهو سێ بارهبویهوه ئهوکات ماوهی داخستنهکان درێژتر دهکرێنهوه«.

بهپێی ئامارهکانی وهزارهتی رۆشنبیری حکومهتی هەرێمی کوردستان، ئێستا (104) کەناڵ و (160) رادیۆ لهکوردستان هەن لەم ژمارەیەش (39) تەلەفزیۆن و رادیۆ و سێ کەناڵی ئاسمانی ناوهڕۆکی بهرنامهکانیان بانگخوازی و ئیسلامین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار