ململانێی پێشوه‌خت له‌سه‌ر پێنج کورسییەکەی تورکمان درووستده‌بێت

6 ساڵ لەمەوپێش



بهرهیهکى نوێى «نزیک له تورکیا» داواى ههڵوهشاندنهوهى حزبه تورکمانهکانى تری ههرێم دهکهن.

ئهحمهد فارس

پێنج حزبى تورکمانى که به«نزیک له تورکیا» ناسراون، حزبه تورکمانهکانى تر به «دهستى» دهسهڵاتدارانى ههرێم دهزانن و داواى ههڵهوهشاندنهوهیان دهکهن.

ئهو حزبانهى که یهکیانگرتووه بریتین له (پارتی گهشهپێدانی تورکمانی، پارتی دیموکراتی تورکمان، بزووتنهوهى بێلایهنی تورکمان، پارتی گهلی تورکمانی، کۆمهڵهی لیبڕاڵی تورکمان) لیستێکیان پێکهێناوه به ناوی (پارتی گهشهپێدانی تورکمانی) و به ئهو ناوهوه بهشداری ههڵبژاردهکانی داهاتووى پهرلهمانی کوردستان دهکهن.

پهرلهمانى کوردستان ژمارهى کورسییهکانى بریتییه له 110 کورسى، که 11 کورسییان بۆ کهمه نهتهوایهتییهکان تهرخانکراوه، لهو 11 کورسییهش پێنج کورسى بۆ نهتهوهى تورکمان تهرخانکراوه و ههشت حزبی تورکمانى کێبڕکێ لهسهر ئهو پێنج کورسییه دهکهن.

محهمهد ئیلخانلی سهرۆکی پارتی گهشهپێدانی تورکمان، سهبارهت به درووستکردنى لیستێکى لهو شێوهیهو یهکگرتنى ئهو حزبانه بهیهکهوه به هاوڵاتی وت «بهداخهوه لهئێستادا جگه له ئێمه چهند قهوارهیهکى تری تورکمانی دروست بوون که دهستی هێزه سیاسیه دهستهڵاتدارهکانی لهپشته«.

وتیشى «داواکارین لهحزبه سیاسییهکان ئهوحزبانه تورکمانانهی دروستکراوى ئهوانن ههڵیان بوهشێننهوهو تهداخولی ناوخۆی کاروبارى تورکمانهکان نهکهن، چونکه ئهوه مافێکى تایبهته بهنهتهوهی تورکمان، با ئهو مافه بهتورکمانهکان بدرێت خۆیان نوێنهرى خۆیان ههڵبژێرن، نهوهکو حزبه سیاسیهکانی ههرێم نوێنهریان بۆ دیاری بکهن».

سهرۆکی پارتی گهشهپێدانی تورکمان، رهتیکردهوه که ئهوان دهستى تورکیایان له پشت بێت و وتى »ئێمه دهستی هیچ وڵاتێکی دهرکیمان لهپشت نییه، بهڵام پهیوهندیشمان زۆر بههێزه لهگهڵ تورکیا و پاڵپشتی ههر پڕۆژه یاسایهکیش دهکهین که لهبهرژهوهندی کهمایهتیهکان بێت بهتایبهت تورکمان».

چهند حزبێکى تورکمانى ناڕهزایهتییان دهربڕیوه لهسهر دروستبوونى ئهو بهرهى نوێیه بۆ ههڵبژاردن و تۆمهتى ئهوهیان دهخهنه پاڵ که «دهستیان لهپشته«.

«ئێمه ئامادهنین بهشداری لیستێک و هاوپهیمانێتییهک بکهین که بزانین دهستی کێی لهپشته و لهبهرژهوهندی چ حزبێکی دهسهڵاتدار کار دهکات، کاری ئهو جۆره لیستانهش نه لهبهرژهوهندی تورکمانه و نه لهبهرژهوهندی ههرێمیشه، بهڵکو لهبهرژهوهندی ئهو لایهنه ئهبێت که دروستی کردووهو دهعمى دهکات» ئایدن مهعروف ئهندامی مهکتهبی سیاسیی بهرهى تورکمانی بۆ هاوڵاتی  وایوت.

به بڕواى ئایدن مهعروف، ههریهکه له یهکێتى و پارتى و بزوتنهوهى گۆڕان حزبى تورکمانیان دروستکردووه، بۆ «بهژهوهندی خۆیان».

تورکمانهکان که به سیستمى کۆتا دهچنه پهرلهمان، له رابردووشدا حزبه گهورهکان تۆمهتبارکراون به ههوڵى دهستبهسهراگرتنى کورسیهکانیان له بهرژهوهندیان خۆیان.

سهرۆکى بهرهى تورکمانى وتی «بهداخهوه لهههرێمی کوردستان و عێراق سیستهمی کۆتا سهرکهوتوو نهبوو، ئێمه لهو خولهى پهرلهمان 11 پهرلهمانتار داوامان کردووه که له داهاتوو سندوقێک تایبهت به کهمه پێکهاتهکان دابنرێت، ئێستاش سورین لهسهر داوی خۆمان بۆئهوهی کهمایهتیهکان خۆیان نوێنهری ڕاستتهقینهی خۆیان دیاری بکهن»

بزوتنهوهی گۆڕان، لهخولی رابردووى پهرلهمانی کوردستان، پڕۆژه یاسایهکی پێشکهشی پهرلهمانی کوردستان کرد و داوای کرد چیتر لهههرێمی کوردستان کهمایهتیهیهکان بهچاوی هاوڵاتی پله دوو سهیر نهکرێت کورسى کۆتان لا ببرێت.

عهدنان عسمان پهرلهمنتاری خولی پێشووی بزوتنهوهى گۆڕان به هاوڵاتی  وت «ئهو کورسى کۆتاییهی پێشووتر داندراوه مهسهلهیهکی سیاسییه تهنها ئهوه بووه پارتی دهیویست دهنگی خۆی له پهرلهماندا زیاد بکات، ئهگهرنا ئهوه هیچ بنهمایهکی نهبووهو لهسهر هیچ بنهمایهک دروست نهبوه«.

وتیشى «ئهوه کێشهی نێوخۆیشی لهنێوان مهسیحیهکان و تورکمانهکان دروستکرد که ئهمه وایکرد کۆمهڵێک حزبی کارتونی کۆمهڵێک لایهنی کارتۆنی دروستبێت که تهعبیر لهسیاسهتی پارتی و یهکێتی بکات، بهتایبهت پارتی، نهک سیاسهتی پێکهاتهکان له ڕابردووش بینیمان که ئهمانه بهشێک بون لهسیاسهتهکانی  گشتی پارتی نهک سیاسەتی خۆیان».

عهدنان عوسمان رهتیشیکردهوه ئهوان بهتهمابن حزبى سێبهر له کهمه نهتهوایەتییهکان درووست بکهن و  وتى «وهکو گۆڕان خهڵک و لایهنگرمان ههیه تورکمان یان مهسیحی یان ههر پێکهاتهیهکی تر بێت، بهڵام گۆڕان هیچ بهرنامهیهکی نیه کهوا حزبی تورکمانی دروست بکات ئهوه ئیشی گۆڕانیش نیه حزبی کارتۆنی دروست بکات».

به‌پێى ئاماره‌ نافه‌رمییه‌کان له‌هه‌رێمی کوردستان 200 هه‌زار تورکمان ئه‌ژین، له‌و ژماره‌یه‌ش له‌سه‌رووی لەسەدا 50 دانیشتووی هه‌ولێرن، به‌شه‌که‌ی تریشیان دابه‌شى سه‌ر شاره‌کانی تر کفری و دهۆک و چه‌ند شارێکى تر بوون. تورکمانه‌کانى هه‌رێم زیاتر نزیکه‌ى 70 بۆ 80 هه‌زار ده‌نگده‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمى کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار