ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ مۆندیل ده‌ست پێده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له یاریگه‌ى لۆژنیکى له مۆسکۆ له رووسیا یارییه‌کانى جامى جیهانیى تۆپى پێى 2018 ده‌ستپێده‌کات و کاتژمێر 17:30 ئاهه‌نگى کردنه‌وه به به‌شداریى چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکى جیهانى ده‌ستپێده‌کات و ته‌نیا 30 خوله‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت، که تێیدا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکى ناودارى جیهانى تێیدا به گۆرانی و نمایش به‌شدارده‌بن.
دواتر له کاتژمیر 18:00 یاریى کردنه‌وه‌ى مۆندیال له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى رووسیاى میواندار و سعودیه له کۆمه‌ڵه‌ى یه‌که‌مدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریى کردنه‌وه‌ى مۆندیال له یاریگه‌ى لۆژنیکییه، که جێگه‌ى زیاتر له 80 هه‌زار هانده‌رى تێدا ده‌بێته‌وه و یاریى کۆتایى چامپیۆنزلیگى 2008ى لێکراوه.
بڕیاره له ئاهه‌نگى کردنه‌وه‌ى مۆندیالدا 20 سه‌رۆک وڵات و به ده‌یان که‌سایه‌تى سیاسى و ئابوورى و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندانى جیهانى ئاماده‌بن.
مۆندیالى رووسیا به به‌شداریى 32 هه‌ڵبژارده‌یه، که به‌سه‌ر 8 کۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شکراون.