٤٠ پارێزه‌ر داوا له خامنه‌یى ده‌که‌ن ڕامین حسێن په‌ناهى له سێداره نه‌درێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
٤٠ پارێزه‌ر له دادگاى ئێران نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ى عه‌لى خامنه‌ئى ڕابه‌رى باڵاى ئێران ده‌که‌ن و داوا ده‌که‌ن سزاى له سێداره‌دان به‌سه‌ر ڕامیندا جێبه‌جێنه‌کرێت.
له نامه‌که‌دا ئه‌و ٤٠ پارێزه‌ره داوا ده‌که‌ن "له پێناو پیرۆزى مانگى ڕه‌مه‌زان و هاتنى جه‌ژنى موسڵمانان ڕامین له سزاى له سێداره‌دان ببه‌خشرێت چونکه ناوبراو تاوانێکى گه‌وره‌ى ئه‌نجام نه‌داوه و شایسته‌ى ئه‌وه نیه له سێداره بدرێت".
هه‌ر له نامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن"ڕابه‌رى باڵاى ئێران به پێى ماده‌ى ٢٧٨ له یاساى کۆمارى ئیسلامى ئێران مافى هه‌یه سزاکه‌ى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ڕامین له سێداره نه‌درێت".
باس له‌وه‌ش کراوه "له ئێستادا دایک و باوکى ڕامین له بارودۆخێکى ناله‌باردا ده‌ژین، رۆژانه چاوه‌ڕێى هه‌واڵێکى دڵخۆشکه‌رن له‌لایه‌ن ئێوه‌وه، به له سێداره‌نه‌دانى ڕامین، شادى و ئارامى ده‌به‌خشیته هه‌زاره‌ها هاوڵاتى له رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێران ".
هاوکات له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهى براى ڕامین حسێن په‌ناهى ڕایگه‌یاند، بڕیاره دواى مانگى ڕه‌مه‌زان بڕیارى له‌سێداره‌دانى براکه‌ى جێبه‌جێ بکرێت و تانه‌ى پارێزه‌ره‌که‌شى له بڕیارى له‌سێداره‌دانى ناوبراو له‌لایه‌ن حکومه‌تى ئێرانه‌وه ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ و چالاکانى مه‌ده‌نى و سیاسى چه‌ندین جار و به شێوازى جۆراوجۆر داوایان له حکومه‌تى ئێران کردووه بڕیاره‌که هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ساڵى ڕابردوو، ڕامین حسێن په‌ناهى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى ئێرانه‌وه له شارى سنه ده‌ستگیر کرا و ٢٥ى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقى یه‌که‌مى دادگاى شۆڕشى سنه‌وه و به تۆمه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و هه‌وڵدان دژى ئاسایشى نیشتمانى ئێران و ئه‌ندامێتى کۆمه‌ڵه سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.