په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى: پارێزگارى که‌رکوک نوێنه‌رى خه‌ڵک نییه‌

2018-06-14 10:08:22



هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عیراق ئه‌و رووداوى ته‌قه‌کردنانه‌ى له‌ که‌رکوک روده‌ده‌ن بۆ نه‌بونى کورد و فه‌راغى ئه‌منى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و ده‌شڵێت: پارێزگارى که‌رکوک نوێنه‌رى خه‌ڵک نییه‌.

رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتارى عێراق له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیران و حکومه‌تى عیراق ده‌که‌ین لیژنه‌یه‌کى باڵا پێکبهێنرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ بکرێت بۆ ئه‌و ته‌قانه‌ى له‌ که‌رکوک ده‌کرێت و هاوڵاتیانى بێ تاوان پێوه‌ ده‌بن و گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها، وتیشی: به‌هۆى نه‌بونى رۆڵى کورد و هه‌بوونى فه‌راغى ئه‌منى ئه‌و روداوانه‌ له‌ که‌رکوک روده‌ده‌ن.

هاوکات جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌، که‌ پارێزگارى ئێستاى که‌رکوک نوێنه‌رى یه‌ک پێکهاته‌یه‌ له‌ که‌رکوک هى هه‌موو خه‌ڵکى که‌رکوک نیه‌ ئه‌گه‌ر وابوایه‌ له‌ دوێنێوه‌ له‌دواى ئه‌و رووداوى ته‌قه‌کردنه‌ که‌به‌هۆیه‌وه‌ که‌سێک گیانى له‌ده‌ستدا ده‌بوو بهاتایه‌ته‌ ده‌نگ.

رێبوار ته‌ها وتیشى"داوا له‌ برایانى کورد ده‌که‌ن یه‌کبگرن و پارێزگارێکى کورد که‌ هه‌قى کورده‌ هه‌ڵبژێرن، هه‌تا ئه‌م رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ پێشیان پێبگیرێت".
بۆ جارى دووه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌ عیراقیه‌کان به‌ هه‌ڕه‌مه‌کى ته‌قه‌ ده‌که‌ن به‌و هۆشه‌وه‌ هاووڵاتیانى بێتاوان گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار