ده‌میرتاش وه‌ڵامى ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌

2018-06-14 10:29:54



هاوڵاتى
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پاڵێوراوى هه‌ده‌په‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا له‌ ڕێگه‌ى تویته‌ره‌وه‌ وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى ده‌داته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانێکیدا دژایه‌تى خۆى بۆ پاڵێوراو بوونى ده‌میرتاش خستبووه‌ڕوو.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پاڵێوراوى هه‌ده‌په‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى تورکیا، که‌ له‌ زیندانى جۆرى ئێفى ئه‌دیرنه‌ دیلکراوه‌ وه‌ڵامى ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى گشتیى ئاکه‌په‌ و سه‌رۆک کۆمارى تورکیاى دایه‌وه‌. ئه‌ردۆغان له‌ دژى پاڵێوراوبوونى ده‌میرتاش رایگه‌یاندبوو "ده‌بێت هه‌لومه‌رجى پاڵێورابوونى بۆ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار هه‌بێت. ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ (که‌ ده‌میرتاش کراوه‌ته‌ پاڵێوراو) راست بکرێته‌وه‌".

ده‌میرتاش له‌ رێگه‌ى تویته‌ره‌وه‌ وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى دایه‌وه‌ و وتى "ئه‌ردۆغان سه‌یر بکه‌ ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵتام، ده‌بێت سه‌ره‌تا تۆ بۆ خۆپاڵاوتنت بۆ سه‌رۆکایه‌تیى کۆمار، بڕوانامه‌ى خوێندنت هه‌بێت و ئه‌وه‌ش بخه‌یته‌ڕوو، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا که‌س بڕوانامه‌که‌ى تۆى نه‌بینیوه‌، من هه‌موو فاکته‌ره‌کانى بۆ پاڵێوراوبوونى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارم هه‌یه‌، به‌ڵام بێگومان تۆ هه‌موو فاکته‌ره‌کانت نییه‌".
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار