تورکیا 80 جار داواى بینینى ئۆجه‌لانى ره‌تکردۆته‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بنه‌ماڵه‌ى عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى گه‌لى کورد و هه‌ر سێ زیندانییه‌که‌ى تر له زیندانى ئیمرالی، به بۆنه‌ى جه‌ژنه پیرۆزه‌وه داواى ئه‌نجامدانى دیداریان پێشکه‌شى داواکارى گشتیى کۆمارى تورکیا له بورسا کرد، له‌کاتێکدا تورکیا له‌ماوه‌ى دووساڵدا 80 جار داواى بینینى ئۆجه‌لانى ره‌تکردۆته‌وه.
ئاژانسى فوڕات نیوز، نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان بڵاویکردۆته‌وه که محه‌مه‌د ئۆجالان براى عه‌بدوڵا ئۆجالان، فاتمه ئۆجالان خوشکى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و پارێزه‌ره‌کانیان بۆ ئه‌نجامدانى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان رێبه‌رى گه‌لى کورد سه‌ردانى داواکارى گشتیى کۆمارى تورکیایان له بورسا کرد.
هه‌روها پۆلات یڵدرم براى حهمیلییه یڵدرم، عه‌لى کۆنار براى عومه‌ر خه‌یرى کۆنار و سه‌بیحه ئاسلان خوشکى ڤه‌یسه‌ڵ ئاکتاش، که ئه‌وانیش له زیندانى ئیمراڵیدان، بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ براکانیان چوون بۆ سه‌ردانى داواکارى گشتیى تورکیا له بورسا و داواى ئه‌نجامدانى چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ براکانیان کرد.
دوا چاوپێکه‌وتنى بنه‌ماڵه‌ى ئۆجالان و زیندانییه‌کان له ١١ى ئه‌یلولى ٢٠١٦ / ٢١ى خه‌رمانان دا بووه‌وه و له‌و کاته‌وه تاو ئێستا حکومه‌تى تورکیا ٨٠ داواى بنه‌ماڵه‌کانیان بۆ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و زیندانیانه‌دا ره‌تکردووه‌ته‌وه و له‌و کاته‌وه ئێستا نه‌یانتوانیوه چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
پارێزه‌ره‌کانیش له ٢٧ى ته‌مووزى ٢٠١١ / ٥ى گه‌لاوێژه‌وه نه‌یانتوانیوه چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجام بده‌ن ئه‌مه له‌کاتێکدایه که پارێزه‌ره‌کان له‌و کاته‌وه تا ئێستا ٧٦٢ جار داواى چاوپێکه‌وتنیان کردووه، به‌ڵام به پاساوى "که‌ش و هه‌وا خراپه"، "به‌له‌مه‌که خراپه"، "به‌له‌مه‌که چاک نه‌کراوه‌ته‌وه" و "بارودۆخى بارى نائاسایى" هه‌موو ئه‌و داوایانه ره‌تکراونه‌ته‌وه.