وته‌بێژه‌که‌ى عه‌بادى له‌سه‌ر موچه‌ى هه‌رێمى کوردستان روونکرده‌وه ده‌دات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق، رایگه‌یاند" به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى که مانگانه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ینێرن".
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژى نووسینگه‌ى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا به شێوه‌یه‌کى رێکوپێک به‌رده‌وامن له ناردنى بڕه‌پاره‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى که له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجامیان داوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که زانیاری نییه له‌سه‌ر به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌لایه‌ن حکومه‌تى داهاتووى عێراقه‌وه، چونکه" ئه‌و پرسه تایبه‌ت به کابینه‌ى داهاتووى حکومه‌تى عێراقه".
به‌پێى رێککه‌وتنى نێوان حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى عێراق، مانگانه به‌پێى رێککه‌وتنێکى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، بڕى 317 ملیار و 540 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ده‌کات، به‌شه‌که‌ى دیکه‌ى له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه له پاره‌ى نه‌وت دابین ده‌کرێت.