وته‌بێژى هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران: ڕێکه‌وتنێکمان له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر په‌که‌که نیه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران، ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ى به بیانووى شه‌ڕى تیرۆر به بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ناچێته خاکى هیچ وڵاتێکه‌وه هه‌تا ئێستاش هیچ ڕێکه‌وتنێکمان نیه له‌گه‌ڵ تورکیادا بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر په‌که‌که".
به پێى هه‌واڵێکى ماڵپه‌رى ته‌نسیمى ئێرانى ئه‌بو فه‌زڵ شکارچى، وته‌بێژى هێزه چه‌کداره‌کانى ئێران سه‌رسوڕمانى خۆى نیشاندا له وته‌کانى چه‌ند رۆژى ڕابردووى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا و، ڕایگه‌یاند"وڵاته‌که‌ى بۆ پارێزگارى هه‌رجۆره داواکاریه‌کى شه‌ڕى دژى تیرۆرستى له هه‌مانکاتدا له‌شکرکێشى بۆ وڵاتێکى دراوسێ به بێ مۆڵه‌ت به نایاسایى ناوده‌بات و ڕێگه‌ش نادات هیچ وڵاتێک له خاکى ئێرانه‌وه هیچ جۆره هێرشکردنێک ڕووبدات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌ر دژ به تیرۆریش بێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئێران یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ى که له ٤٠ ساڵى ڕابردوودا زۆرترین جار ڕوبه‌روى شه‌ڕى تیرۆر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م رێگایه به دروست نازانێت خاکى وڵاتى دراوسێ به‌کاربهێنێت به بیانووى شه‌ڕى تیرۆر.
له چه‌ند رۆژى ڕابردوودا نوره‌دین جانکیلى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا، ڕایگه‌یاند" ڕه‌زامه‌ندى هه‌ریه‌ک له عێراق و ئێرانیان وه‌رگرتووه بۆ هێرشکردنه سه‌ر په‌که‌که له چیاکانى قه‌ندیل له هه‌رێمى کوردستان.
له‌لایه‌کى تره‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رکردایه‌تى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق داوا له تورکیا کرد، سه‌روه‌رى خاکى عێراق بپارێزێت و هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر قه‌ندیل و شنگال ڕابگرێت چونکه هێزه‌کانى عێراق له شنگال و پێشمه‌رگه له قه‌ندیل بوونیان هه‌یه و کاریان پاراستنى سه‌روه‌رى عێراقه.
ئه‌مه‌ش له‌دواى ئه‌وه دێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له ١١ى حوزه‌یران به فه‌رمى ڕایگه‌یاند، سوپاى تورکیا هێرشى بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانى په‌که‌که له چیاى قه‌ندیل ده‌ستپێکردووه.
ماوه‌ى مانگێکیش زیاتره سوپاى تورکیا به قوڵایى نزیکه‌ى ٣٠ کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى به‌زاندووه و ڕۆژانه شه‌ێ و پێکدادان له نێوان ئه‌وان و گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌دا ڕووده‌دات.