ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق: 9 که‌س به تۆمه‌تى سوتاندنى سندوقه‌کانى ده‌نگدان ده‌ستگیرکران
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ 17 که‌س ده‌رچووه به تۆمه‌تى سوتاندنى سندوقه‌کانى ده‌نگدان و 9 که‌سیان ده‌ستگیرکراون.
رایگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت:10 ى ئه‌م مانگه، ئاگر له کۆگایه‌کى سندوقه‌کانى ده‌نگدانى تایبه‌ت، له به‌غدا که‌وته‌وه‌و سندوقه‌کانى ده‌نگدانى ئه‌و کۆگایه سوتا.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که به تۆمه‌تى سوتاندنى سندوقه‌کانى ده‌نگدان فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ 17 که‌س ده‌رچووه.
وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق هه‌روه‌ها، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که "9 که‌س ده‌ستگیرکراون که تۆمه‌تبارن به سووتانى سندوقه‌کانى ده‌نگدان".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار