کشتوکاڵ باج لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکاندا داده‌نێت

6 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریارێکدا باجی لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان بۆ هەرێم داده‌نێت

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد،  بە مەبەستی پاراستنی بەروبوومی ناوخۆ، باج لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێت و بۆ ئەمساڵیش دەست بەجێبەجێكردنی كرا كە باج خراوەتە سەر كۆمەڵێك بەرهەم بەپێی ڕێنمایەکان بۆ هەر كیلۆیەك باجەكەی دیاری دەكرێت.

وەزارەتەکە کە ڕێنمایەکانی ئاراستەی دەروازەكان کردووە بۆ جێبەجێکردنی هاتووە، لە ڕێكەوتی ١٥ی حوزەیران تا ١٥ی تشرینی یەكەمی ساڵی ٢٠١٨ بە بڕی ٢٠٠ دینار بۆ هەزار دینار باج وەردەگیرێت و جێبەجێ‌ دەكرێت لە ئەو بەرهەمانەی کە دیاریکراون.

لە دیاریکردنی رێژەی باجەکاندا زۆرترین باج خراوەتە سەر قارچك كە هەزار دینار و ماسی ٥٠٠ دینارە، كەمترین باجیش بۆ سەر ماسی فرێش بەستوو كە بڕەكەی ٢٠٠ دینارە.

ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە وەرزی هاوین بە پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵی باج دەخاتە سەر بەروبوومی هاوردەکراوە کە لە ئێران و توركیا هاوردەی هەرێمی كوردستان دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار