پرۆژەی چاکسازیی چاوەڕێی سازانە

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

ناکۆکی فراکسیۆنهکان گهیشتووەته لوتکه لهسهر پرۆژه‌‌ یاسایهک که ههڵوهشاندنهوهى پاشهکهوتى مووچهى پێوه بهستراوهتهوه، لهبهر ئهوهى تێیدا مووچهى خهڵکانێک که بە«بندیوار» ناودهبرێن دهبڕدرێن که ههندێک فراکسیۆن قبوڵی ناکهن، یان دهرماڵهى بهشێکى فهرمانبهران دهبڕێت که ههندێکى تر له فراکسیۆنهکان رهتیدهکهنهوه.

 

پڕۆژه یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی تر له هەرێم که چهند مانگێکه ناکۆکی لهسهره، تێیدا ههندێک پاره بۆ حکومهت دهگهڕێنێتهوه، لهبهرامبهردا مووچهى بندیوار دهبڕێت و موچهى پله باڵاکان کهمدهکاتهوه، لهگهڵ ئهوهشدا دهرماڵهى بهشێک له فهرمانبهران دهبڕێت.

 

لایهنهکان نایانهوێت به بڕینى مووچهى بندیوارهکان یان دهرماڵهى فهرمانبهران له ئهستۆ بگرن و دهیانهوێت حکومهت خۆى ئهوه رێکبخاتهوه، بهڵام حکومهتیش ئاماده نییه ئهو کاره بکات و ئامادهش نییه بهبێ دهنگدان لهسهر ئهو یاسایه پاشهکهوتى مووچه ههڵگیرێ، ئهمهش به پاساوی ئهوهى ئهگهر پرۆژهکه وهکو خۆى جێبهجێ نهکرێ پاره بۆ حکومهت ناگهڕێتهوه.

سهمیر ههورامى، راوێژکاری راگهیاندنى جێگری سهرۆکى حکومهتى ههرێم بههاوڵاتی وت"پرسى پرۆژهى چاکسازى خانهنشینى پێویستى بهوهیه رێکهوتنى سیاسى لهنێوان لایهنهکان و فراکسیۆنهکان بکرێت".

 

ئهو پڕۆژهیهى حکومهت ناردویهتى بۆ پهرلهمان بهبێدهستکاریکردن نزیکهى 100 ملیار دینار دهگهڕێنێتهوه بۆ حکومهت لهگهڵ ئهوهشدا مووچهى کهسوکارى شههیدان بڕیاره بهغدا دابینی بکات بڕهکهى بۆ ههرێم 38 ملیار دینارهو لهگهڵ 38 ملیار و 500 ملیۆن دینار له بودجهى هێزه وشکانییهکان بۆ پێشمهرگه تهرخان کراوه.

 

سهمیر ههورامى وتى بهو سێ پڕۆژهیه دهتوانن پاشهکهوتى موچه ههڵبگرن.

شێرکۆ جهودهت، سهرۆکى لیژنهى پیشهسازى و وزه لهپهرلهمانى کوردستان لهلێدوانێکدا به‌‌هاوڵاتی وت"لهبهر ههستیارى ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى کوردستان تهوهقعى خۆم وایه که دواى دهخهن بۆ دواى ههڵبژاردنهکان، چونکه زیاتر له 200 ههزار کهس زهرهر دهکهن لهوانهى که پێشێلکاریى یاساییان کردووه لهبندیوار خانهنشینى نا یاسایى، نایانهوێت لهم مهوسیمى ههڵبژاردنهدا دڵیان بئێشێنن"

ههروهها وتیشى »یهکێتى و پارتى به ههردولایان 56 کورسی پهرلهمانى کوردستان و 11 کورسى کۆتاکانیان لهگهڵدایه ئارهزوویان لێ بێت دهتوانن تێیپهرێنن پێویستیان بهکهسى تر نابێت بۆ نایکهن؟».

هاوکات بههار مهحمود، ئهندامى لیژنهى یاسایى له فراکسۆنى گۆڕان لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتی نیگهرانی دهربڕی له سێ خاڵى جهوههرى پرۆژه یاساکه که بریتین له ئهو مادهیهى تایبهته بهبڕینى دهرماڵهکان  که دهرهێنراوه له راپۆرتهکه لهگهڵ دابینکردنى موچهى 400 ههزار بۆ خانهنشینى مهدهنى وبه پهسهندکردنى پڕۆژهکه پاشهکهوتى موچه ههڵبگیرێت.

 

وتیشی "لههیچ شوێنێکى دنیا نییه حکومهت بڕیار بۆ پهرلهمان دهربکات، بەڵکو پهرلهمان بڕیارى بۆ دهردهکات و حکومهت جێبهجێى دهکات".

بهڵام عیزت سابر، سهرۆکى لیژنهى دارایى و ئابوورى لهپهرلهمانى کوردستان له فراکسیۆنى یهکێتى دهڵێت سهرهتاى مانگى تهموز پهرلهمان گفتوگۆ لهسهر پڕۆژه یاساى چاکسازى دهکات و دوا ناخرێت بۆ دواى ههڵبژاردنهکان.

 

عیزت سابر، لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتی وت "چاکسازى بهمانا گشتییهکهى ئهوه نییه خهرجى کهمبکهیتهوه و هیچى تر، بهڵکو ئهمه دووباره  دابهشکردنهوهى داهاته بهسهر چین و توێژهکانى کۆمهڵدا".

 

ههروهها وتى "ئهگهر یهک دیناریش بۆ حکومهت نهگهڕێنێتهوهو عادیلانهتر دابهشى بکات ئهوهیه چاکسازى راستهقینه، خانهنشینێک له بهغدا 400 ههزار دینارى مانگانه وهربگرێت و لهههرێم بۆ 220  ههزار بێت، ئێمه بهدواداچونمان کردووه 10 ملیار دینارى مانگانه دهخاته سهر حکومهت".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار