ئێران لەسێدارەدانی پەناهی دوادەخات و بنەماڵەکەشی لە سلێمانیەوە داوایەک لە کوردان دەکەن

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆماری ئیسلامی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر رامین حسین پەناھی گەنجی کوردی شاری سنەی خۆرھەڵاتی کوردستان دوادەخات، براکەشی سوپاسی ھەموو ئەو کەس و رێکخراوانە دەکات کە دەنگی ناڕەزاییان دژی لەسێدرارەدانی رامین بەرزکردووەتەوە.

رەفیق حسین پەناھی برای رامین پەناھی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی ئامژەی بەوەکرد کە بڕیاربوو لەدوای جەژنی رەمەزان براکەی لەسێدارە بدرێت، بەڵام بەھۆی ئەو گوشارانەی لە بەشەکانی کوردستان بە تایبەت لە خۆرھەڵات و باشووری کوردستان لە ئارادایە، تائێستا کۆماری ئیسلامی ئێران فەرمانی لە سێدارەدانی رامینی جێبەجێنەکردووە.

رەفیق حسین پەناھی ئەوەش سوپاسی ھەموو ئەو کەسانەی کرد کە وەک "ئەرکێکی مرۆیی و نەتەوەیی" پاڵپشتیان دەکەن. 

بۆ ئەوەی بڕیاری لە سێدارەدانی براکەی جێبەجێ نەکرێت، داواشی لە خەڵکی ھەموو بەشەکانی کوردستان کرد گوشارەکانیان چڕتربکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە سەرەتای ئایاری رابردوو بلاویکردەوە، رامین حوسێن پەناهی لەگەڵ سێ ئەندامی دیکەی کۆمەڵە کەوتووەتە کەمینێکی هێزەکانی سوپای پاسداران، پاش شەڕەتەقەی بەرامبەر، برینداربووە و بە برینداری دەستگیرکراوە. بەڵام حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەری رامین پەناهی دەڵێت رامین هەرگیز دەستی بۆ چەک نەبردووە.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ساڵی رابردوو بەلایەنی کەمەوە 507 کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەسێدارەدراون، ئەمەشی بە یەكێکە لە خراپترین کارنامەکان لە جیهان پێناسەکردووە.

ئەو ١٠ وڵاتە زۆرترین لەسێدارەدانیان تێدا جێبەجێکراوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار