سۆسیالست هاوپەیمانێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دروستدەكات
6 ساڵ لەمەوپێش
بنار هیدایەت
وتەبێژی فەرمی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دوولایەنی دیكەی سیاسیی هاوپەیمانێتییەكیان پێكهێناوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەگەریش هەیە بەرەكەیان فراوانتر بێت.
بەختیار كەریم وتەبێژی حزبی سۆسیالست بە سایتی هاوڵاتی وت "لەگەڵ یەكێتی نەتەوەیی كورد و پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان هاوپەیمانێتییەكمان پێكهێناوە بەناوی هاوپەیمانی سەردەم، بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەین، بەڵام تا ئێستا گفتوگۆ لەسەر یەك لیستی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم نەكراوە".
وتەبێژی سۆسیالست ئەوەشی ئاشكراكرد "لەگەڵ هەندێك لایەنی دیكەی سیاسیی گفتوگۆكراوە لەسەر ئەوەی لیستەكەیان فراوانتر بكەن و ئەگەر هەیە چەند پارتێكی سیاسیی دیكە بێنە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە".
ئەمەش دوای ئەوە هات کە کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم واده‌ى تۆمارکردنى هاوپه‌یمانێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان بۆ ماوه‌ى پێنج ڕۆژى تر درێژکرده‌وه.
شۆڕش حه‌سه‌ن به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى کۆمسیۆن بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که، واده‌که تا ڕۆژى ٢٥ى ئه‌م مانگه که ده‌کاته دووشه‌ممه درێژکراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، درێژکردنه‌وه‌ى واده‌ى تۆمارکردنى هاوپه‌یمانیه‌تییه‌کان بۆ پێدانى ده‌رفه‌تى زیاتره به لایه‌نه‌کان و ئه‌نجومه‌نى کۆمسیاران ئه‌و بڕیاره‌ى داوه‌و له‌سه‌ر داواى هیچ لایه‌نێک ئه‌و واده‌یه درێژ نه‌کراوه‌ته‌وه.
شۆڕش حه‌سه‌ن وتیشى" ئه‌م واده‌یه‌ى که درێژکراوه‌ته‌وه بۆ هاوپه‌یمانێتى نێوان لایه‌نه‌کان جارێکى تر بۆیان درێژناکرێته‌وه".
یه‌که‌مین هاوپه‌یمانێتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێم تۆمارکرا له‌نێوان (یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌ى کوردستان، پارتى کرێکاران ڕه‌نجده‌رانى کوردستان، حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان) به‌ناوى سه‌رده‌م.
بڕیاره له ٣٠ى ئه‌یلولى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و ئێستا باس له هه‌وڵێک ده‌کرێت بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن.