ئەمەریکا: لە نزیکترین کاتی گونجاودا پۆمپیۆ لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێزەر ناورێت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند مایک پەمپیۆ وەزیری دەرەوە بەنیازە بەزووترین کات لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکووردا کۆببێتەوە بۆ جێبەجێکردنی دەرەنجامەکانی کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون ڕابەری کۆریای باکوور.
هێزەر ناورێت بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند کە دوای کۆبوونەوە لوتکەکە پەیوەندییان بە حکومەتی کۆریای باکوورەوە کردووە.
وتیشی "پەمپیۆ بەزووترین کات چاوی پێیان دەکەوێت و قسەیان لەگەڵدا دەکات."
وتیشی " لەم کاتەدا هیچ کۆبوونەوەیەک و شیکردنەوەیەکمان نیە ڕایبگەیەنین."
بابهتی پهیوهندیدار