نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا کۆبوونەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەمە لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و كین گرۆس كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان کۆبوویەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم "شاندی میوان تیشكیان خسته‌ سه‌ر‌ دوا پێشهاته‌كان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌رچووه".

هەروەها دەلێت "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ یه‌كده‌نگیی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق كرده‌وه‌ و هیویایان خواست ئه‌و كێشانه‌ی هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌، چاره‌سه‌ر بكرێن و نه‌بنه‌ ڕێگرى به‌رده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تی نوێی عێراق".

راگەیەنراوەکە ئاماژە بەودەکات "سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ یه‌كگرتوویی به‌شدارییه‌كی جددی له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا بكه‌ن به ‌شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری بۆ عێراق فه‌راهه‌م بكات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار