جۆن بۆڵتن: به‌لاى ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ئه‌و کورده‌ باشه‌ که‌ مردووه‌

«تره‌مپ کورده‌کانى خۆش ناوێت... ئه‌ردۆغان دوژمنى راسته‌قینه‌ى کورده‌کانه‌«

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 

راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نیشتمانیى ئهمریکا جۆن بۆڵتن لهناوهڕاستى مانگى رابردوودا کتێبێکى بهناوى ئهو ژوورهى رووداوهکانى تیادا روویدا بڵاوکردهوه، ههرچهنده پێش بڵاوکردنهوهی، لهلایهن کۆشکى سپى و دۆناڵد ترهمپى سهرۆکى ئهمریکاوه رێگرى و دژایهتى دهکرا، بهڵام دواجار کتێبهکه بڵاوکرایهوه و بهشێکى کتێبهکهش تایبهت کراوه بهپهیوهندى و بۆچوونهکانى ترهمپ سهبارهت بهپرسى کورد بهتایبهت لهباکوورو خۆرههڵاتى سوریا (رۆژئاڤاى کوردستان)

جۆن بۆڵتن لهکتێبهکهیدا باسى لهوهکردووه دۆناڵد ترهمپ ئاگادارى کردووهتهوه لهوهى کهدهیهوێت هێزهکانى وڵاتهکهى لهو جهنگانهى که لهڕۆژههڵاتى ناوهڕاستدا بهشدارییان کردووه بکشێنێتهوه، ئهم بۆچوونهشى بههۆکارى ئهوه بووه کهترهمپ پێى وابووه ئهمریکا جهنگ دژى داعش دهکات و ههوڵى لهناوبردنیان دهدات بۆ ئهو وڵاتانهى کهدوژمنى ئهمریکان و ترهمپ وتووشیهتى» بهشێک لهڕاوێژکارهکانى دهیهوێت بۆ ههتاههتایه لهخۆرههڵاتى ناوهڕاست بمێننهوه و بهشێکى تریشیان دهیانهوێیت بۆماوهیهکى کاتى بمێننهوه«. بۆڵتن دهشنووسێت، بۆچوونى ترهمپ وابووه که «نایهوێت بههیچ شێوهیهک لهخۆرههڵاتى ناوهڕاست هێزهکانى وڵاتهکهى بهێڵێتهوه« و باسى لهوهش کردووه که«کوردهکانى خۆشناوێت.»

 ههروهها ترهمپ وتوویهتى که «کوردهکان لهدهستى عێراقییهکان و تورکهکان رادهکهن و تهنیا کاتێک راناکهن کهفڕۆکهی ئێف (١٦)ی ئهمریکا چواردهوریان بۆردوومان دهکهین و ئهوانیش دهزانن سهلامهتن».

ههر لهسهر پرسى کورد بۆڵتن نوسیوویهتی، «ئهمریکا دهمێکه پشتیوانى کوردى کردووه بۆ ئۆتۆنۆمى زیاترو تهنانهت سهربهخۆیى لهعێراق، بهڵام دروستکردنى دهوڵهتێکى کوردى پێویستى بهدهستکاریکردنى سنوورهکانى وڵاتانى دراوسێى ههیه«.

بۆڵتن ئاماژه بهوهدهکات لهگهڵ ئهمانهشداو رۆژبهڕۆژ ئاڵۆزتربوونى دۆخهکه لهناوچهکهدا، بهڵام ئهمریکا ههر بهههست و سۆزى وهفادارییهوه دهیڕوانییه ههوڵى کوردهکان بۆ لهناوبردنى داعش.

 «بهشێک لهسیاسهتوانانى کۆشکى سپى پێیان وابوو کهپشتکردنه کوردهکان جگه لهوهى کارێکى بێوهفاییهو کاریگهرى دهبێت لهسهر پهیوهندییهکانى داهاتووى ئهمریکا ئهگهر بییهویت هاوپهیمانییهتى لهگهڵ ههر وڵاتێکدا بکات ئهو متمانهیه لهدهستبدات و وا لێکبدرێتهوه کهئهمریکا هاوپهیمانى ههر وڵاتێک بکات دواى تهواوبوونى ئهرکهکهى بهجێى دههێڵێت».

بهشى زۆرى ئهو باسانهى لهکتێبهکهى جۆن بۆڵتندا سهبارهت بهکورد نووسراون، تایبهتن بهکوردانى باکورو رۆژئاڤاى کوردستان، بۆڵتن سهبارهت بهنیازى رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆکى تورکیا نووسیویهتی، ئهردۆغان باسى کوردهکانى سوریاى کردووه، واى نیشانداوه کهخهلافهتى داعش لهناودهبات و کاریشى بۆ دهکات، بهڵام وهک بۆڵتن نووسیویهتی» ئهردۆغان دوژمنى راستهقینهى کوردهکانه« ئهم دوژمنایهتییهى بهرامبهر بهکوردهکان بۆ ئهوه گهڕاندووهتهوه ئهردۆغان پێى وابووه بهشێک لهکوردهکان هاوپهیمانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه)ن.

بۆڵتن باسى لهوهشکردووه که له ١٤ى مانگى ١٢ى ساڵى رابردوودا ترهمپ و ئهردۆغان بهتهلهفون قسهیان کردووهو بۆڵتنیش وهک خۆى دهڵێت زانیارى دهربارهى رهوشهکه لهسوریادا به ترهمپ راگهیاندووهو ترهمپ وتوویهتى» پێویسته لهسوریا بکشێنهوه، دواى ئهوهى ئهم ههواڵهى بهئهردۆغان راگهیاندووه، ئهردۆغانیش یهکسهر ئهمهى بهههل زانیوهو باسهکهى گۆڕیوه بۆ یهپهگهو وا باسی کردوون که بهشێکن لههێزى ئۆپۆزسیۆنى سوریا».

بۆڵتن لهکتێبهکهشیدا دهنووسێت:» هێزهکانى سوریاى دیموکرات و گولهنیهکان که ئهردۆغان وهکو ههڕهشه بۆ سهر ئاسایشى نهتهوهیى تورکیایان دهبینێت و بهتێکدهرى پهیوهندییهکانى ئهنقهرهو واشنتن دهیانبینێت، دواتر ئهردۆغان وتوویهتى نیگهرانم لێتان (ئهمریکا) ئهوهى دهیکهن پێچهوانهى ئهوهیه کهدهیڵێن، چونکه ئێوه بهردهوامن لهمهشق و راهێنان کردن بە یهپهگهو (30 بۆ 40)ههزار کهسى نوێ بوونهته شهڕکهرى ئهو گروپهو ئێمه (تورکیا) دهمانهوێت داعش و پهکهکه لهناوببهین» بهڵام بۆڵتن نووسیویهتى کهئهو پێى وابووه زیاتر مهبهستى پهکهکهیه.

لهبهرامبهر ئهم قسانهى ئهردۆغانیشدا ترهمپ وتویهتى:» ئامادهیه لهسوریا بکشێتهوهو ئهیهوێت تورکیا پاشماوهى داعش لهناوببات و  ئهردۆغانیش بهڵێنیداوه که ئهوکاره دهکات، بهڵام داواى کردووه کههێزهکانى تورکیا بۆ ئهم کاره پاڵپشتى و هاوکارى لۆجستى بکرێن، کهئهم داوایهى ئهردۆغانیش پهیوهندى بهمنهوه ههبوو دهبوو من ههستامایه بهو ئهرکه».

دواى کۆتاییهاتنى ئهم گفتوگۆ تهلهفۆنیهى نێوان ترهمپ و ئهردۆغان، ترهمپ داواى لێکردم که بهئهرکى خۆم بهبێدهنگى ههستم و ئهوان (ئهمریکا)هێزهکانیان لهڕۆژئاڤاى کوردستان دهکشێننهوه و تورکیا پاشماوهکانى داعش لهناودهبات، کهمێک دواى ئهوه، ترهمپ پێى وتم «پێویسته راگهیهندراوێک ئاماده بکهن کهجهنگى دژ بهداعشیان بردووهتهوهو ئهرکهکهیان لهسوریا تهواو کردووهو ئێستاش دهکشێینهوه».

بۆڵتن دهنووسێت:» من بۆچوونم وابوو کهبڕیارى کشانهوهى هێزهکانى ئهمریکا لهسوریا بهقازانجى ترهمپ دهشکێتهوه، چونکه دهیتوانى ئهمه بۆ ههڵمهتى ههڵبژاردنهکانى داهاتووى سهرۆکایهتى ئهمریکا بهکاربهێنێت و وهک بهجێگهیاندنى بهڵێنێکى باسى بکات که لهههڵمهتى ههڵبژاردنهکانى ساڵى ٢٠١٦ به ئهمریکییهکانى دابوو بهوهى هێزهکانى وڵاتهکهى لهئهفغانستان و سوریا دهکشێنێتهوه».

بۆڵتن لهدرێژهى نووسینى کتێبهکهیدا تایبهت بهکوردى رۆژئاڤا دهڵێت:» دوابهدواى داواکارییهکهى ترهمپ لهمن بۆ جێبهجێکردنى هاوکارییه لۆجستییهکان بۆ هێزهکانى تورکیا، پهیوهندیم به جهیمس ماتس وهزیرى بهرگرى ئهوکاتهى ئهمریکا کردو زانیارییهکانم پێداو ئهویش وادیاربوو که دڵخۆش نهبوو بهو بڕیارهى ترهمپ بهتایبهت بۆ کشانهوهى هێزهکانیان لهسوریا».

وهک بۆڵتن نووسیویهتی:» بڕیارهکهى ترهمپ بۆ کشانهوهى هێزهکانى ئهمریکا لهسوریا بهخێرایى کاردانهوهى جیاوازى لێکهوتهوهو یهکهم کهسیش که ناڕهزایهتى بهرامبهر بهم بڕیاره دهربڕى ئیمانوێڵ ماکرۆنى سهرۆکى فهرهنسا بوو که لهپهیوهندییهکى تهلهفۆنیدا بهترهمپى وت، (تورکیا تهرکیزى لهسهر هێرشهکردنه بۆ سهر کوردهکان و لهگهڵ داعش سازش دهکات، داواى لهترهمپیش کرد هێزهکانى وڵاتهکهى لهسوریا نهکشێنێتهوه و باسى لهوهشکرد که لهماوهیهکى کهمدا براوه دهبن و پێویسته کارهکه تهواوبکهن) لهبهرامبهر ئهم قسانهى ماکرۆنیشدا ترهمپ قایل بوو بهوهى لهگهڵ راوێژکارهکانى قسه بکاتهوه لهسهر ئهم بابهته«.

هاوکات بۆڵتن باسى لهههڵوێستى باڵیۆزى ئیسرائیلیش کردووه کهپێى وابووه «ئهو رۆژهى ترهمپ ئهو بڕیارهى تیایدا داوه خراپترین رۆژبووه لهکابیهنهکهیدا».

دواى چهندڕۆژێک لهم  رووداوانه، دۆناڵد ترهمپ لهڕاگهیهندراوێکى میدیاییدا کشانهوهى هێزهکانى وڵاتهکهى لهسوریا راگهیاند کهڕاستهوخۆ دهستلهکارکێشانهوهى جهیمس ماتس وهزیرى بهرگرى بهدواداهات، بهڵام لهکۆتایى ئهو ههفتهیهدا ترهمپ پهیوهندییهکى تهلهفۆنى لهگهڵ ئهردۆغاندا کردو داواى لێکرد کهدهیهوێت ئهردۆغان کۆتایى بهداعش بهێنێت و ئهگهر پێویستیشیان بههاوکارى بوو ئهوا ئهمریکا هاوکارییان دهکات.

 ههروهها بۆڵتن دهنووسێت،» ترهمپ داواى لهئهردۆغان کرد کهدڵنیابێت لهوهى هێرش دهکاتهسهر داعش نهک کوردهکان، چونکه زۆر کهس ههیه کوردهکانى خۆشدهوێت و چهندین ساڵه لهگهڵ ئهمریکا شهڕى داعش دهکهن و ترهمپ بهئهردۆغانیشى وتووه کهدهبێت تورکیا و کوردهکان پێکهوه پاشماوهکانى داعش لهناوببهن».

بهڵام وهک بۆڵتن نووسیویهتی: »ئهردۆغان ئهو قسهیهى ترهمپى پێناخۆشبووه کهوتوویهتى خهڵکێکى زۆر کوردهکانى خۆشدهوێت و بهترهمپى وتووه که یهپهگه، پهیهده و پهکهکه ئیستیغلالى کوردهکان دهکهن و نوێنهرایهتى کورد ناکهن، بۆ دهربڕینى نیازپاکى خۆشى بهرامبهر کوردهکان».

ئهردۆغان باسى لهوهکردووه که لهحکومهتهکهیدا پهرلهمانتارو وهزیرى کوردى تێدایهو کوردهکان خۆشهویستى و ههستێکى تایبهتیان بۆ ئهو (ئهردۆغان) ههیهو تهنیا سهرکردهیه کهدهتوانێت لهناوچه کوردییهکاندا کۆبوونهوهى جهماوهرى گهوره بکات، ههروهها ئهردۆغان وتووشیهتى :»نیهتى کوشتنى کهسى نیه جگه لهتیرۆریستهکان».

بۆڵتن لهکتێبهکهیدا باسى لهوهشکردووه که «بهلاى ئهردۆغانهوه ئهو کورده باشه کهمردووه«، جۆزێف دهنفۆرد سهرۆکى دهستهى هاوبهشى هێزه ئهمریکیهکانى پێشوو بۆچوونى وابوو که« سوپاى تورکیا دهستبهجێ دهستدهکات بهدهرکردنى کوردهکانى سوریا بهدرێژایى سنورى تورکیا - سوریا و دواتریش دهستدهکات بههێنانهوهى ئهو ئاواره سوریانهى که لهتورکیادان و لهشوێنى کوردهکان نیشتهجێیان دهکات». دواى رووداوهکان بۆچوونهکهى وا دهرچوو.

سهبارهت بهسۆزى بهرپرسانى دیکهى ئهمریکا بهرامبهر به کوردهکان، بۆڵتن باسى لهوهکردووه که مایک پۆمپیۆ وهزیرى دهرهوهى ئهمریکا دوو رۆژ پێش جهژنى لهدایکبوونى عیساى مهسیح پێى وتووه که (جهیمس جێفرى نێردهى تایبهتى سهرۆکى ئهمریکا بۆ کاروبارى سوریا، پێشتر باڵیۆزى ئهمریکا بووه لهتورکیا و کوردهکانى خۆش ناوێت)، چونکه جهیمس پێیوابوو «هێشتا تورکیا بههاوبهشێکى گرنگى هاوپهیمانى باکورى ئهتڵهسی(ناتۆ) دهبینێت».

بۆڵتن دهشنووسێت:» ههموو ئهمانه کۆتاییان هات و دواجار له ٦ى مانگی١٢ى ساڵى ٢٠١٩دا ترهمپ جارێکى دیکه بڕیارى کشانهوهى هێزهکانى ئهمریکاى لهسوریادا، بهڵام ئهوکاته مانگێک دهبوو که من کۆشکى سپى و ئیدارهکهى ترهمپم جێهێشتبوو».

جۆن بۆڵتن، جهختلهوه دهکاتهوه «ئهم بڕیارهى ترهمپ بووه هۆى دروستبوونى کارهساتى گهوره لهسیاسهتى ئهمریکاداو متمانهى ئهمریکاش لهگهڵ جیهاندا بهتهواوى شلۆق بوو، بهڵام ئیتر من لهوێ نهمابووم و نهشمدهزانى ئهوهى پێش نۆ مانگ کردم و رێگریم کرد لهکشانهوهى هێزهکانمان لهسوریا، ئایا کهسی تر دهبێت جارێکى دیکه ئهوه بکاتهوهو ڕێگرى بکات لهکشانهوهى هێزهکانمان لهسوریاو بتوانێت لهبرى ئهوهى جێگرهوهیهکى دیکه بداته ترهمپ تا بهو بڕیارهیدا بچێتهوهو بڕیارهکهى ههڵبوهشێنێتهوه؟».

لهگهڵ ئهمانهشدا، بۆڵتن دهشنووسێت» هێشتا ئهمه کۆتایى یارییهکه نهبوو، بهڵکو ئهوهى کۆتایى بهیارییهکه دههێنا ئهوهبوو، کهترس لاى وڵاتانى دیکه دروستبوو کهئهمریکا هاوپهیمانیان بوو، ترسهکهش ئهوهبوو که دواى کوردانى سوریا دهبێت سهرهى کێ بێت ئهمریکا پشتیان تێبکات؟».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار