دواخستنى کۆنگره‌ى یه‌کێتى به‌«موسه‌کین» ناوده‌برێت

6 ساڵ لەمەوپێش



چاودێرانى سیاسی دهڵێن دواخستنى کۆنگرهى یهکێتى دهبێته هۆى پوکانهوهى جهماوهرهکهى، بهڵام بهرپرسانى حزبهکه دهڵێن رازییان کردوون.

ئارا ئیبراهیم

چاودێرانی سیاسی هۆشداریی دهدهنه یهکێتى نیشتیمانى کوردستان که بنکه جهماوهرییهکانیان لێیان دهتهکێتهوه بههۆى دواخستنى چهند جارهى کۆنگرهوه، بهڵام بهرپرسیانی یهکێتى دهڵێن بههۆى هاتنه پێشهوهى ههڵبژاردنهکان، نهیانتوانیوه سازیبکهن.

یهکێتى نیشتیمانى کوردستان، بڕیارى دواخستنى کۆنگرهیان داوه، دواى ئهوهى مهکتهبێکى سیاسی نوێیان ههڵبژارد وهکو چارهسەرێکى سهرهتایی کێشهکانیان تا ئهو کاتهى کۆنگره دهبهستن. بهڵام چاودێرانى سیاسی  رایدهگهیهنن، دواخستنى کۆنگرهى یهکێتى، کێشه ناوخۆییهکانى ئهو حزبه زیاتر دهکات.

بڕیاره ههفتهى داهاتوو بانگهشهى ههڵبژاردن دهستپێبکات، یهکێتى نیشتیمانى کوردستان تواناى خۆى لهم کاتهدا بۆ بانگهشهى ههڵبژاردن چڕکردۆتهوه، ههر بۆیه بڕیاری بهستنی کۆنگره خراوهته کاتێکى ترهوه، بهم پێیهش کێشهکانى یهکێتى وهکو «موسهکینێک» چارهسهرێکى کاتی بۆ کراوه.

فهرید ئهسهسهرد، ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى، له لێدوانێکیدا بۆ ‌ وتى »بهکردهوه دهرفهت نهمابوو بۆ کۆنگرهى یهکێتى، ههموو لایهک ههستیان بهوه کردبوو، که باسى ئهوهمان دهکرد له 5/3/2018 ئهنجامى بدهین، دهرفهتى مانگ و نیوێکمان لهبهردهستدا بوو، ئێستا دهرفهکه له دهستچووه، بۆیه گروپهکان بهگونجاویان زانى و سازانیان کردووه لهسهر دواخستنى و بهشێک لهکێشهکان چارهسهرکراون».

ههروهها وتى»دهبوو دهزگایهک ههبێت سهرپهرشتى یهکێتى بکات، ئێمه بهدرێژایى ئهو ماوهیه، نهمانتوانى ئهو دهزگایه دیارى بکهین، لهبهرئهوه بهگونجاومان زانى بهههندێ دهستکارییهوه، مهکتهبى سیاسى جارێکى تر ههڵبژێرینهوه، ئهمه ئهو چارهسهرهیه که توانرا سازانى لهسهر بکرێت».

ئهو ئهندامهى سهرکردایهتى یهکێتى، ئهوهى روونکردهوه که فشارى ئامادهکاریى ههڵبژاردنیان لهسهر بووه، ههریهک لهو گروپانهى ناو یهکێتى بهشێک لهئامانجهکانى خۆى بهدیهێناوه که گرنگترین شت ئهوه بووه بڕیارى کۆنگره دراوهو دراوهته دهست کۆمیسیۆنى  باڵاى ئامادهکارى کۆنگره که پاش ئهنجامدانى ههڵبژاردنهکانى پهرلهمانى عێراق کۆنگره ببهستێت.

هاوکات، سهعدى ئهحمهد پیره، وتهبێژى مهکتهبى سیاسى یهکێتى بۆ ‌ ئهوهى خستهڕوو که حزبهکهى  خۆى ئاماده دهکات بۆ ههڵبژاردنهکان و بڕیاریش دراوه، دواى تهواوبوونى ئهو ههڵبژاردنانه کۆنگره ببهستێت، وتى «کێشهکانیشمان چارهسهرکردووه«.

ئهگهرچی چاودێرانی سیاسی دهڵێن ئهم دواخستنه دهبێته هۆى دورخستنهوهى جهماوهری یهکێتى، بهڵام لێپرسراوى بۆردى پێگهیاندنى کادیرانى یهکێتى هێما بۆ ئهوه دهکات، جهماوهرى یهکێتى بهوه رازى بوون کۆنگره دوابخرێت، بهڵام بهمهرجێک چارهسهرى کێشهکان بکرێت.

بێستوون  سابوراوایى، لێپرسراوى بۆردى پێگهیاندنى کادیرانى یهکێتى به‌‌ وت »بنکه جهماوهرییهکهى یهکێتى وشیارهو تێدهگات بهرژهوهندییهکانى یهکێتى له کوێدایه، کاتێک کادرهکانى یهکێتى داواى کۆنگره دهکهن بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان داواى دهکهن نهک تهنها کۆنگره لهپێناو بهستنى کۆنگره بێت، ئێستا جهماوهرى یهکێتى بهوه رازى بوون کۆنگره دوابخرێت، بهڵام بهمهرجێک چارهسهرى کێشهکان بکرێت».

ههروهها وتى »زهمینه لهناو یهکێتى خۆشکراوه بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان، گفتوگۆ و رێککهوتن لهنێو ههموو بیرو بۆچونه جیاوازهکان و ئاسۆى چارهسهرکردنهکانیش روونه«.

بهڵام چاودێرێکى سیاسى دهڵێت، دواخستنى کۆنگرهى یهکێتى کێشه ناوخۆییهکانى ئهو حزبه زیاتر دهکات و ئهو سازانهى لهئاستى سهرهوهى حزبهکهدا ئهنجامدراوه موسهکینێکى کاتى دهبێت.

شۆڕش حهسهن، مامۆستاى زانسته سیاسییهکان له زانکۆى سلێمانى لهلێدوانێکیدا بۆ ‌ وتى »له ههموو حزبهکاندا کۆنگره باڵاترین دهسهڵاته بۆ چارهسهرکردنى کێشهکان، دواخستنى کۆنگرهى یهکێتى کێشه ناوخۆییهکانى زیاتر دهکات، که ههموو جارێ بهڕێککهوتنى بهرپرسانى سهرهوهى یهکێتى دواى دهخهن و زیان به حزبهکه دهگهیهنێت، قهواعیدهکهى ورده ورده لێى دهتهکێتهوهو کاریگهرى خراپى لهسهر دواڕۆژى  یهکێتى دهبێت».

ههروهها ئهوهشى روونکردهوه که ئهو سازانهى لهئاستى سهرهوهى حزبهکه دهکرێت، دادى وهزعى یهکێتى نادات دواى ههڵبژاردنهکانى عێراقیش زهحمهته ئهو روحییهتهى تیا مابیت بیانهویت کۆنگره ببهستن،»یهکێتى موسهکینێکى کردووه بۆ ئهوهى کێشهکان نهتهقنهوه بۆیه کۆنگرهى دواخستووه، چونکه لهسهر کهسى یهکهمى حزبهکه کێشهیان ههیه، نهک لهسهر پڕەنسیپ و ئایدۆلۆژیا«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار