دەنگ بدەم هەر وەی... دەنگنەدەم هەر وەی

دوودڵی بەرۆکی بەهاوڵاتیان گرتووە کەبەشداری هەڵبژاردن بکەن، بەڵام چاودێران داوادەکەن بچنەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەکو پرۆسەیەکی دیموکراسی

6 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لهگهڵ نزیکبوونهوهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان، بهشێک لهو هاوڵاتیانهى که لهههڵبژاردنهکانى  رابردودا بهشداریان کردووه، دهڵێن بایکۆتى ههڵبژاردن دهکهن، لهکاتێکدا بهشێکى دیکه لههاوڵاتیان جهخت لهچوونیان بۆ سهر سندوقهکانى دهنگدان دهکهنهوه. لەگەڵ ئەوەشدا چاودێرانی هەڵبژاردن داوای بەشداری لەخەڵکی دەکەن.

بهپێی ئامارهکان، رێژهى بهشدارى خهڵک لهههڵبژاردنهکانى ههرێمى کوردستان بهردهوام لهدابهزیندا بووه، بهجۆرێک لهساڵى 1992 لهیهکهم ههڵبژاردنى پهرلهماندا لهسهدا 87ى خهڵک بهشداریان تێداکرد، لهساڵى 2005یش رێژه‌‌که بۆ لهسهدا 75 دابهزى، لهساڵى 2014ش لهسهدا 74ى خهڵک بهشداریان تێداکرد.

ههرچهنده دیار نییه رێژهى بهشدارى خهڵک لهههڵبژاردنى 30ى ئهیلولى پهرلهماندا چۆن دهبێت، بهڵام به لهبهرچاوگرتنى رێژهى بهشدارى خهڵک لهههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق له 12ى ئایارى ئهمساڵ، ههندێ کهس پێشبینى دابهزینى زیاترى رێژهکه دهکهن.

لهگهڵ ئهوهشدا کۆمسیۆن و لایهنه سیاسییهکان لهڕێگهى هۆشیاکردنهوهو داواکردن لهخهڵک دهیانهوێت زۆرترین خهڵک بچێته سهر سندوقهکانى دهنگدان.

بهپێی ئامارهکانى کۆمسیۆن، زیاتر لهسێ ملیۆن کهس لهههرێمى کوردستان مافى دهنگدانیان ههیه بۆ بهشداریکردن له ههڵبژاردنى پهرلهمانى کوردستان کهزۆرترینیان له پارێزگاى سلێمانیدان.

مام جۆڵا تهمهن 56ساڵ دانیشتوى سلێمانى، که لهبازاڕدا لهگهڵ دوو سێ پیاوى هاوتهمهنى خۆیدا دانیشتبون، بهتورهییهوه وتى «ههڵبژاردنى چى و هیواى چى، بۆ ئهم وڵاته هیواو ژیانى تێدا ماوه؟».

وتیشى «لهتهمهنمدا ههموو ههڵبژاردنێک خۆم و یانزه سهر خێزانم چوین، دهنگمان داوه، بهڵام تهواو تاکهى، ئیتر بهسه«.

وتیشی «هاتنى ئهم حزبانهى کە خۆیان ناوناوه ئۆپۆزسیۆن و هیچیشیان پێناکرێت، وهزعى ئهم خهڵکهى شڕتر کرد».

بهپێچهوانهى ئهو هاوڵاتییهوه، خدر غوڵامى تهمهن 48ساڵ که لهتهنیشتى مام جۆلاوه دانیشتبوو وتى «یهکجار واش نییه، دنیا بهو جۆره خراپ نهبووه، تا معارهزه ههبێت، ئیمهش دهمێنین و دهتوانین قسه بکهین و راى خۆمان بڵێین».

خدر پێی وابوو که پێویسته ههمووان دهنگ بدهن، وتی «لهم دهنگدانه تۆڵهى ئهوهیان لیدهکهینهوه، که ناتوانن تا ههتایه ههر ئێوه حکومهت قۆرخ بکهن».

لهههرێمى کوردستان تاپێش ساڵى 2009و دروستبوونى ئۆپۆزسیۆن، خهڵکێکى زۆر بایکۆتى دهنگدانیان دهکرد، بهڵام لهدواى ئهو بهروارهوه تاڕادهیهک خهڵک زیاتر چوون بۆ سندوقهکانى دهنگدان و ئهگهرچى رێژهى دهنگدان بهرزنهبووهوه، بهڵام دابهزینى رێژهکهى سنوردار کرد.

رێبوار حهسهن تهمهن 38ساڵ به پێویستى دهزانێت، ههموو خهڵک له مهترسیهکانى دهنگنهدان ئاگادار بکرێتهوهو هۆشیارى ئهوهبدرێت بهخهڵک که دهنگ نهدهن، واته تا ههتایه ژیانمان وهک خۆى دهبێت و لهڕێگەى دهنگدانهوه نهبێت، بههیچ رێگهیهک ناتوانن داهاتووى نهوهکانیان باشتر بکهن.

رێبوار کهدهرچووى زانکۆیهو دانهمهزراوه، وتى «باشه لهم وڵاتهدا دهیان و سهدانى وهک من ههن که لهدواى ئهم ههموو ههوڵهو تهواوکردنى خوێندن، ئیستا ههریهکهمان بهئیشێکهوه خهریکین، که لهوانهیه ههرگیز خهونمان ئهوه نهبوبێت، باشه تاوانمان چییه کهنهتوانین بهخهونى خۆمان بگهین؟».

وتیشى «ئهوه بهوڵات و بهههموو خهڵکیشهو دیاره، که لهدواى 2009وه زۆر گۆرانکارى کراوه، بهڵام بۆ زیاتر گۆرانکارى پشگیریى تهواوى خهڵکیان دهوێت».

بهڵام بهپێچهوانهى رێبوارهوه، ئاسوده محهمهد پێیوایه ئهم حزبه ئۆپۆزسیۆنانه، هیچ جیاوازییان نیه لهگهڵ حزبهکانى تر «ههڵبژاردن هیچ بههایهکى نهماوه لاى ئێمه، چونکه ئهوهى که ئێمه دهمانهوێت، پێویستى بهههڵبژاردن نییه«.

ئاسوده کهههڵبژاردنى پێشوو بهشدارى نهکردووه، بڕیاریداوه ئهمجارهش نهچێت بۆ دهنگدان «چونکه کهسى واى تیا نییه کهمتمانهى ئهوهى ههبێت دهنگیان پێبدهین».

شارهزایانى ههڵبژاردن پێیانوایه، به لهبهرچاوگرتنى کهمى چوونى خهڵک بۆ نوێکردنهوهى تۆمارهکانیان پێشبینى دهکرێت رێژهى بهشدارى خهڵک کهم بێت.

کاروان کازم ئهندامى پهیمانگاى کوردى بۆ ههڵبژاردن وتى «ئهزمونى ههڵبژاردن و دهنگدان ئهزمونێکى تازهیهو زۆر پێی ئاشنا نهبوین، تا بزانرێت سودهکان و زیانهکانى بهشداریکردن و بهشداری نهکردنى ههڵبژاردن چییه و لهپاڵ ئه‌‌مەشدا خهڵک هۆشیارى کهمه سهبارهت بهم بابهته«.

وتیشى «پڕۆسهى دهستاودهستکردنى دهسهڵات لهههرێمى کوردستان، لهڕێگهى ههڵبژاردنهوه دیسان کامڵ نهبوه، هێشتا زۆر مهرحهلهى ماوه، بهڕاستیش ئهو ههڵبژاردنانهى که لهههرێم و عێراقدا کراوه، زۆر فرتوفێڵ و ساختهکارى تیاکراوه که بهجۆرێک له جۆرهکان، پشتى دهنگدهرى تیادا سارد کردووهتهوه«.

کاروان کازم باسى لهوهکرد، بهسهیرکردنى رێژهى بهشداریکردنى خهڵک، بۆ نوێکردنهوهى تۆمارى دهنگدهران  و ئهو ماوهیهى کهکۆمسیۆن داینابوو، دهردهکهوێت که رێژهکه زۆر کهمه، بۆیه پێشبینى دهکرێت، بهشداریکردنیش له30ى 9 زۆر کهم بێت.

لەگەڵ ئەوەشدا داوای لەخەڵکی کرد بایکۆتی پرۆسەکە نەکەن، وتی «ئێمه هیوادارین ئهمه وا نهبێت، پێشبینیهکانى ئێمه راست دهرنهچێت، خهڵک ههست بهمهسئولیهت بکات».

ههڵبژاردنى ئهمجارهى پهرلهمانى کوردستان پێنجهم ههڵبژاردنى لهوشێوهیهیه، لهدواى ئهوهى ههرێمى کوردستان له ساڵى 1991 بهبڕیارێکى ئهنجومهنى ئاسایشى نهتهوهیهکگرتووهکان جۆرێک لهخۆبهڕێوهبهرى پێدراو وهکو ناوچهى دژهفڕین لهبهرانبهر رژێمى ئهوکاتى عێراق بهسهرۆکایهتى سهدام حوسهین ڕاگهیهنرا.

یهکهم ههڵبژاردن لهئایارى 1992 بهڕێوهچوو، بههۆی ههڵگیرسانى شهڕى ناوخۆوه لهساڵى 1994 نهتوانرا ههڵبژاردنى دیکهى پهرلهمان ئهنجام بدرێت، بهڵام لهساڵانى 2005، 2009، 2013 ههڵبژاردنى سێ خولى دیکهى پهرلهمان ئهنجامدرا.

مهحمود عوسمان سیاسهتمهدار لهبارهى بهشداریکردنى خهڵک لهههڵبژاردن وتى «راسته خهڵک لهعێراق و لهههرێمى کوردستان کهمتر دهچن بۆ ههڵبژاردن، بهڵام خهڵک دهیهوێت بههۆى پهرلهمانهوه کێشهکانى چارهسهربێت».

وتیشى «بهڵام خهڵک کهدهبینێت ساڵ بهساڵ کێشهکانیان زیاتر بوون، پهرلهمان نهیانتوانیوه ئهو کێشانه چارهسهر بکهن، بهرپرسه گهورهکان ناچنه پهرلهمانهوهو قهراریش لهدهرهوهى پهرلهمانه، ههربۆیه خهڵک ئههمیهتى پهرلهمانى لا کهم بۆتهوه«.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار