وەزیری دارایی بە تەلەفۆن رێژەی پاشەوتی مووچەی کەمئەندامان ئاشکرا دەکات
6 ساڵ لەمەوپێش
پاشەکەوتی مووچەی بەشێک لە کەمئەندامان لە ٤٠% کەمدەکرێتەوە بۆ ٢٠% و هەندێکیشیان کەمکردنەوەکە نایانگرێتەوە، ئەمەش بەپێی بەڵێنێکی وەزیری دارایی کە بە کەمئەندامانی داوە.
سامان حسێن، سکرتێرى یەکێتى کەمئەندامانى کوردستان بە هاوڵاتی راگەیاند رێژه‌ى پاشه‌که‌وتى موچەى کەمئەندامان که‌مکراوه‌ته‌وه‌و لە سبەینێشەوە به سیسته‌مى نوێ مووچه وه‌رده‌گرن و بڕێک پاره بۆ موچه‌کانیان زیادکراوه.
بەشێک لە کەمئەندامان پێشتر مووچەکانیان ١٥٠ هەزار بوو، بەپیی سیستمی پاشەکەوت کرا بە ٩٠ هەزار، هەندێکیشیان مووچەکانیان ١٠٠ بوو کرا بە ٦٠ هەزار.
ئەو کەمئەندامانەى کە پێشتر مووچەیان ١٥٠ هەزار بووە ئێستا ١٢٠ هەزار دینار وەردەگرن، واته رێژه‌ى پاشه‌که‌وته‌که له %40 ه‌وه که‌مکراوه‌ته‌وه بۆ %20، ئەوانەشى مووچەکەیان ٦٠ هەزارە وەکو خۆى دەمێنێتەوە.
سامان حسێن به هاوڵاتى وت ''وەزیرى دارایی پێى ڕاگەیاندم، له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ئه‌وانیش زیاد دەکرێت"
وتیشى "لە سبەینێوە که موچه‌ى که‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌کرێت، به سیسته‌مى نوێ ده‌بێت و ئه‌و زیاده‌یه‌ى که بۆمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه دێته سه‌رى و وه‌ریده‌گرین"
به‌پێی سیسته‌مى پێشووى مووچه، به‌رله‌وه‌ى سیسته‌مى پاشکه‌وت جێبه‌جێ بکرێت، هەر کەمئەندامێک که هیچ موچه‌یه‌کى تر‌ى حکومى نه‌بوو، مانگانە ١٥٠ هەزار دیناری وەکو مووچە پێدەدرا، بەڵام دواى سیسته‌مى موچه کەمکرایەوە بۆ ٩٠ هەزار و ئەوانەشى مووچەیان ١٠٠ هەزار بوو و موچه‌یه‌کى تر‌ى حکومى هه‌بوو کەمکرایەوە بۆ ٦٠ هەزار دینار.
به‌پێى سیسته‌مى نوێى موچه، ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ى که مووچه‌یان له 400 هه‌زار که‌متره، هیچ رێژه‌یه‌کى لێ پاشه‌که‌وت ناکرێت، به‌ڵام مووچه‌ى که‌م ئه‌ندامان، ئه‌وانه‌یان که مووچه‌که‌یان 150 هه‌زاره، %20 ى لێ پاشه‌که‌وت ده‌کرێت، ئه‌وانه‌شیان که موچه‌که‌یان 100 هه‌زاره %40 لێ پاشه‌که‌وت ده‌کرێت.