ورده‌کاریى پێشێلکاریى یه‌که‌م رۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن
6 ساڵ لەمەوپێش
کۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت له رۆژى یه‌که‌مى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له سنورى پارێزگاى سلێمانى 10 پێشێلکاریى ئه‌نجامدراوه.
هاوڕێ تۆفیق، سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لقی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامە نووسى دا وتی، " له یه‌که‌م رۆژى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان، 10 سه‌رپێچى و پێشلێکاریى ئه‌نجامدراوه، که بەپێی یاسا لێپێچینەوە لەگەڵ لایه‌نى سه‌رپێچیکار ده‌کرێت"
سه‌باره‌ت به‌جۆرى سکاڵا‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ى سه‌رپێچییه‌کانیان ئه‌نجام داوه، رایگه‌یاند " به شێک له سکاڵاکان، بریتى بووه له سکاڵا تۆمارکردن لەسەر لایەن و لیستەکان کە پێش بانگەشەی هەڵبژاردن بانگەشەیان دەستیپێکردووە و ریکلامیان بۆ خۆیان کردووه ".
هاوڕێ تۆفیق، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که بەشێکی تری ئه‌و پێشێلکارى و سه‌رپێچیانه‌ى تۆمارکراون ، پێشێلکارییە سەبارەت بە ڕێنماییەکانی شارەوانییەکان، که بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ریان کردووه".