بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب لە مووسڵ ١٥ قوربانی لێکەوتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 

بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب نزیک لە مارکێتێکی شاری مووسڵ، چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ١١ دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری فەرماندە ساڵح حەسەن، ئاشکرای کردوە کە ئەو دوو بۆمبە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیەوە چێندراون نزیک لە بازاڕی ئەل ماش لە رۆژئاوای شاری مووسڵ.

ئەل ماش یەکێکە لە بازاڕە قەرەباڵغەکانی شاری مووسڵ کە تایبەتە بە فرۆشتنی سەوزەو میوە.

لە دواین ڕاپۆرتی یونامیدا هاتووە کە تەنها لە مانگی سێ دا، ١٠٤ هاوڵاتی و پۆلیسی عێراقی بە هۆی کاری تیرۆرستی گیانیان لە دەستداوە و ١٧٧ دیکەش برینداربون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار