حاکم قادر دەبێتە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

قادر حەمە جان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک لێپرسراوی مەڵبەندی ۱ی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی دەستبەکار بوو. 

لە وتارێکدا دوای دەستبەکاربوونی وەکو لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی، قادر حەمەجان رایگەیاندووە "یەکێتی باوەڕی تەواوو بە ڕای گەل و ھەڵبژاردن ھەیە و  بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان لە چەسپاندنی یاسا و دەستور لە عێراقدا بەشداری ھەڵبژاردن دەکات".

راشیگەیاندوە "پەیامی یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە دوور لە ھەموجۆرە توندوتیژیەک و بەشێوەیەکی شارستانیانە بتوانین بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکەین".

لەکۆتایی پەیامەکەشیدا ئاماژەی بەوە کردووە  "یەکێتی لە ھەموو کاتێک زیاتر یەکگرتووە و ھەموومان بڕیارمانداوە کە یەکدەنگ و یەکڕیز خەبات بکەین بۆ سەرخستنی سیاسەت و بەرنامە و ڕێبازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو لەتیف عومەر دەستبەرداری پۆستی لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەکیتی بوو. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار