بەڕێوەبەری پێشووی ئێف بی ئای: لە ڕووی ڕەوشتەوە ترامپ بۆ سەرۆك ناشێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی – هەرێم جەعفەر

جەیمس کۆمێی، بەڕێوەبەری پێشووی ئێف بی ئای، ڕایگەیاند کە دۆناڵد تڕەمپ "لە ڕووی ڕەوشتیەوە گونجاو نیە و ژنان وەک پارچەیەك گۆشت دەبینێت".

 

کەناڵی ئەی بی سی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرە ئەنجامداوەو ئەمەش یەکەم چاوپێکەوتنی جەیمزە دوای ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ لە کارەکەی دووریخستەوە

لە پرسیاری ئەوەی کە ئایا کە دۆناڵد تڕەمپ کەسێکی تەندروستە ناوبراو وتی "من وا نازانم ئەو لەڕووی تەندروستیەوە گونجاو نەبێت، بەڵکو ئەو لە ڕووی ڕەوشتیشەوە بۆ سەرۆک ناشێت".

"سەرۆکی ئێمە دەبێت ڕێز لە بەهاکان بگرێت کە بنەچەی ئەم ووڵاتەن، بەڵام ترامپ ناتوانێت ئەوە بکات" جەمیز کۆمێی لەو چاوپێکەوتنەدا زیاتر دواو وتی "ئەو وەک پارچەیەك گۆشت ڕەفتار لەگەڵ ژنان دەکات و بەردەوام درۆ دەکات دەربارەی پرسە بچووک و گەورەکان".

جەیمز لە مانگی پێنجی ٢٠١٧ لەلایەن تڕەمپەوە لەکارەکەی دورخرایەوە، بە بیانووی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکان و ناوبراو ئەو هەواڵەی لە ڕێگای کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن زانی.­­­

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار