ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ کوردێکی تر دەردەکات

2018-04-16 13:50:57



هاوڵاتی – هەرێم جەعفەر

دادگای باڵای ئێران بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ ڕامین حوسەین پەناهی دەکرد، ئەمەش بە پێی ووتەی پارێزەری ناوبراو، مەهتاب ڤەهیدی، کە بۆ ڕادیۆی فاردای ئاشکرا کردوە.

لە مانگی (دوو-شوبات)دا ڕێکخراوی ئەمنیستی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە پاناهی دەڵێت "ڕامین حوسەین پەناهی، سەر بە کەمینەی کوردی ئێران، دەستی کرد بە مانگکردن بە ڕێگای خۆبرسیکردن لە ٢٧ مانگی (یەك-کانونی دووەم)، دوای ئەوەی زانی کە بڕیاری سێدارەی بۆ دەرچووە، بەتۆمەتی ئەندام بوونی لە گروپی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵەی کوردی".

خێزانی و پارێزەرەکەی پەناهی بە ئەمنیستیان ڕاگەیاندوە، دادگاکەی پەناهی کەمتر لە کاتژمێرێکی خەیاندوە و زۆر نادادپەروەرانە بووە و بە هیچ جۆرێک بە دواداچوون بۆ ئەشکەنجەدانی نەکراوە.

لە مانگی شەشی ساڵی ٢٠١٧ ، پەناهی ٢٤ ساڵ بە بریندارکراوی لە شاری سنە دەستگیرکرا لەلایەن سوپای  پاسدارانی ئێرانەوە.

لەو هێرشەدا کە تیایدا پەناهی دەستگیرکرا، هەر یەک لە سەباح حوسەین پەناهی، حامد سەیف پەناهی، بەهزاد نوری کە ئەندامی کۆمەڵە بوون کوژران.

ڕامین لە کاتی دەستگیرکردنیدا هیچ جۆرە چەکێکی پێنەبووەو بە ووتەی پارێزەرەکەی هیچ بەڵگەیەک نیە کە ڕامین چەکی دژی حکوومەتی ئێران هەڵگرتبێت.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی ئەمنیستی نێودەوڵەتی، ئێران بە دووەم وڵات دادەنرێت لەڕووی سزای لەسێدارەدان.

ئەو ١٠ وڵاتەی کە بەرزترین سزای لەسێدارەدانیان تێدا ئەنجامدراوە:

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار