نێچیرڤان بارزانی: تەنانەت یه‌ك ده‌نگیش بۆ پارتى گرنگه‌

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەراسیمی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ حزبەکەی، وتی " تا پارتى به‌هێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت".

 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌هۆڵى سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌شارى هه‌ولێر، پارتى دیموكراتى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستپێكرد.
 

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەراسیمی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ حزبەکەی، وتی "پارتى بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان دامه‌زراوه‌، پارتى پارێزگارى له‌خاكى كوردستان كردووه‌ و پێكهاته‌یه‌كى گرنگى كوردستانه‌ و هه‌رواش به‌گرنگى ده‌مێنێته‌وه‌ ، ‌پارتى بڕواى به‌ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان هه‌یه‌ ."


 هەروەها وتی "پارتى هێزى یه‌كه‌مى كوردستانه‌، هه‌ر به‌و هێزه‌ یه‌كه‌مه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌، به‌كوێرای ناحه‌زانى پارتى ئێمه‌ هه‌ر به‌ یەكگرتووى ده‌مێنینه‌وه‌ به‌ یه‌كه‌مى كوردستان". 



نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی "پارتى پێگه‌یه‌گى گرنگى پێكهاته‌یى عێراقه‌، پارتى سازش له‌مافه‌ ده‌ستوریه‌كانى خه‌لكى كوردستان ناكات، پارتى ده‌یه‌وێت به‌هێزێكى گه‌وره‌وه‌ له‌به‌غدا بمینێته‌وه"‌ .


جێگرى سه‌رۆكى پارتى ڕاشیگه‌یاند یه‌ك ده‌نگیش بۆ پارتى گرنگه‌، ده‌بێت هه‌موومان ڕۆژى هه‌ڵبژاردن بچینه‌ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار