ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ راپۆرت لەسەر تاپۆکردنی خانوە بێتاپۆکان و تەملیکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان و رەوشی کەرتی پیشەسازی پێشکەشدەکرێن.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری شارەوانی دوو راپۆرت پێشکەش بکات لە بارەی تاپۆکردنی خانوە بێتاپۆکان و تەملیککردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانەوە.
ھەروەھا لەلایەن وەزیری پیشەسازییەوە راپۆرتێک لەبارەی رەوشی کەرتی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت.
بابهتی پهیوهندیدار