لهسهر دواخستنى موچهى خاوهن پێداویستى تایبهت روونکردنهوه دهدرێت
6 ساڵ لەمەوپێش
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە بارەی زیادکردنى 30 ههزاری موچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و دواکهوتنى موچهکهنیان روونکردنهوهیهکى بڵاوکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکهى وەزارهتى کار و بارى کۆمهڵایهتى دا هاتووه "ئێمە وەک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لیستی موچەی کەمئەندامانمان وەکو پێشتر رەوانەی گەنجینەکان کرد کە بە سەد و پەنجا هەزار دینار و سەد هەزار دیناری دیاریکرابوو، دواتر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، سەردانی وەزارەتی دارایی کرد بۆ قسەکردن لەسەر موچەی کەم ئەندامان، بەڵام نەتواندرا وەزیری دارایی ببینن".
له نوسراوهکهشدا ئهوهش هاتووه "دواتر بڕیاربوو نوسینگەی وەزیری دارایی وەڵامی وەزارەتی کار بداتەوە، چاواڕوانی ئەوە بوین بڵێن موچەی کەمئەندامان چاک کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە زیادکردنی موچەی نەوەد هەزاری بۆ سەدو بیست هەزار دینار و موچەی شەست هەزار دیناری وەک خوێ مایەوە و هیچ زیاد نەکراوە، ئەمەش وا دەکات جارێکی تر لیستی نوێ ئامادە بکرێتەوە بۆ گەنجینەکان، بۆیە ناتواندرێت بۆ ڕۆژی سێ شەممە لیستەکە تەواو بکرێت بۆ دابەشکردنی موچەی کەمئەندامان".