دانیشتنى دادگاى ئەوروپا بۆ دەرهێنانى پەکەکە لە "لیستى تیرۆر" بەڕێوەچوو

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دیوانی دادگای ئەوروپی دۆسیەی دەرهێنانی (پەکەکە)ی لەلیستی تیرۆر کردتەوەو چاوەڕوانیش دەکرێت لە شەش بۆ نۆ مانگی داهاتوو بڕیار لەسەر دۆسیەکە بدرێت.

ئاژانسی فورات نیوز، لەراپۆرتێکدا، بڵاویکردۆتەوە، لەسەر داوایەکی پێشتری پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، دیوانی دادگای یەکێتی ئەوروپا دۆسیەی بۆ دەرهێنانی ئەو حزبە لەلیستی تیرۆر کردۆتەوەو دوێنێ دووشەممە ١٦/٤ یەکەم دانیشتن بەڕێوەچووە.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پارتی کرێکاران، ١٠ ساڵە هیچ چالاکییەکی تیرۆریستی نەبووەو مانەوەیان لە لیستی تیرۆری ئەوروپی بەگونجاو نازانن.

ئەندامانی بەڕێوەبەرێتی پەکەکە (موراد قەرەیلان و دووران کاڵکان) داواکاریەکەیان لەساڵی ٢٠١٤ لە دادگای ئەوروپا کردوە.

لیستی تیرۆری ئەوروپا هەر شەش مانگ جارێك نوێ دەکرێتەوەو بڕیاری دیوانی دادگای ئەوروپاش دەتوانێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر لە ئەوروپا دەربهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار