سه‌رحه‌د ڤارتۆ وته‌بێژى په‌که‌که‌ بۆ ‌هاوڵاتی: هیچ ئه‌گه‌رێک بۆ ئاگربه‌ست له‌ئارادا نییه‌

تورکیا پێش هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کان ته‌نگ به‌کورد هه‌ڵده‌چنێت 

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پێکدادانهکانى پارتى کرێکارانى کوردستان و سوپاى تورکیا لهباکورو ناوچه سنورییهکانى ههرێمى کوردستان چڕبووهتهوه و وتهبێژى پهکهکه دهڵێت لهئێستادا هیچ ئهگهرێک نییه بۆ گفتوگۆ و ڕاگهیاندنى ئاگربهستى تاکلایهنه، چونکه سوپاى تورکیا به ههموو هێزییهوه شهڕى ڕاگهیاندووهو «پڕۆسهى قڕکردنى کورد بهڕێوهدهبات».

پێکدادانهکان لهساڵى 2015هوه دهستیان پێکردووهتهوه، دواى دوو ساڵ لهئارامى بههۆى پڕۆسهى ئاشتیهوه که لهنێوان تورکیاو عهبدوڵا ئۆجهلاندا بهڕێوهدهچوو، دواى وهستانى گفتوگۆکان تورکیا دهستیکردهوه به بۆردومانکردنى پێگه و بارهگاکانى پهکهکه و دۆخى سهربازیشى له ناوچهکانى باکورى کوردستان ڕاگهیاندو سوپاشى ڕهوانهى سنورهکانى ههرێمى کوردستان کرد.

سهرحهد ڤارتۆ وتهبێژى پهکهکه لهچاوپێکهوتنێکدا لهگهڵ هاوڵاتی ڕایگهیاند، له  باکور و باشورى کوردستان شهڕی سهخت بهردهوامه، تورکیا بهرنامهى داناوه بۆ قڕکردنى کورد، لهباکور پارتى سیاسی کوردو کوردان لهناو دهبهن، تهنانهت دهیانهوێت لهم ڕێگهیهوه کاریگهریی لهسهر ههڵبژاردنى شارهوانیهکانیش دروستبکهن و ئهو سهرۆک شارهوانیانهش لهکورد بسهننهوه که بهدهستیانهوهیه.

ههڵبژاردنى شارهوانییهکانى تورکیا لهچهند مانگى داهاتوودا بهڕێوهدهچێت و رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆک کۆمارى تورکیا چهند جارێک ههڕهشهى ئهوهیکردووه کهدهیانهوێت له رێگهى ههڵبژاردنهکهوه ئهو قهیومانه بهتهواوى بسهپێنن که لهشوێنى شارهوانییه کوردهکان له باکورى کوردستان دایانناوه.

لهدواى دهستپێکردنى شهڕهوه تورکیا ئۆپهراسیۆنى لهدژى سیاسهتمهدارانى کورد و ههدهپه دهستپێکردووهو سهڕهاى دهستگیرکردنى ههزاران کهس، 102 سهرۆک شارهوانى کوردى لهپۆستهکانیان دورخستووهتهوه و لهجێگهى ئهو قهیومییان لهشوێنیان داناوه.

سهرحهد ڤارتۆ ئاماژهى بهوهدا، تورکیا بههیچ شێوهیهک بوونى کورد قبوڵناکات و لهسهر ئهو بنهمایهش مامهڵه دهکات، لهو چوارچێوهیهشدا له ههموو بهرهیهکهوه هێرشى دهستپێکردووهو گهریلاش بهرگرى سهخت دهکات، هێرشى گهورهى تورکیاش بۆ سهر گهریلایه و ئهمساڵ شهڕێکى گهوره ڕوویدا که تا ئێستاش بهردهوامه.

هێرشهکانى تورکیا بۆ سهر پهکهکه لهسهرهتاى ئهمساڵهوه چڕتر بوونهتهوه، تورکیا هێزى وشکانى زیاترى ڕهوانهى سنورهکانى ههرێمى کوردستان کرد بهمهبهستى هێرشکردنه سهر پهکهکه و گهمارۆدانى قهندیل پێگهى سهرهکى پهکهکه لهسێگۆشهى سنورى عێراق و تورکیا و ئێران، هاوکات فڕۆکه جهنگییهکانیش له ئاسمانهوه هێرشهکانیان بۆ سهر قهندیل چڕکردووهتهوه.

لهو چوارچێوهیهدا تورکیا به قوڵایی 30 کیلۆمهتر خاکى ههرێمى کوردستانى بهزاندووهو  ژمارهى ئهو پێگه سهربازیانهشى زیادکردووه که لهسهر خاکى ههرێم دروستیکردوون.

لهبهرانبهر چڕکردنهوهى هێرشهکانى تورکیا، پهکهکه چهند جارێک چالاکى لهقوڵایی خاکى تورکیا ئهنجامداوه، که دواترینیان له 15ى ئهم مانگهدا بوو، کاتێک گهریلاکانى پهکهکه هێرشیان کرده سهر بنکهیهکى سهربازى تورکیا له ناوچهى چهلێی جولهمێرگ، پێشتر و له ههفتهى ڕابردووشدا ژمارهیهک سهربازى تورکیا لهئیزمیر لهچالاکییهکى پهکهکهدا کوژران.

وتهبێژى پهکهکه وتى «ئهگهر شهڕ بهردهوام بێت و تورکیا بهم شێوهیه بیهوێت هێرشهکانى فراوان بکات، گهریلا مافى ئهوهى ههیه له ههموو شوێنێک لهدژى تورکیا چالاکى بکات و دهتوانین له ههموو کوردستان و تورکیا چالاکى بکهین، هێزى تورکیا 40 ساڵه له خهبات بهردهوامه و هیچ هێرشێک تێکى نهشکاندووه«.

وتیشى «ئێمه 40 ساڵه شهڕ دهکهین، گهریلا لهدهریای سپی تا دهریای ڕهش بوونى ههیه، له ههموو شوێنێکى باکورى کوردستان بوونى ههیه، تا ئێستا گهریلا هیچ سهنگهرێکى خۆى بهرنهداوه، بهڵکو خهباتى گهورهتر بووه«.

لهگهڵ چڕبوونهوهى هێرشهکانى تورکیا بۆ سهر پهکهکه، تورکیا ئۆپهراسیۆنى دهستگیرکردنى سیاسهتمهدار و بهرپرسانى کوردى له باکورى کوردستان چڕکردووهتهوه، که ماوهى نۆ ساڵه بهردهوامه و بهپێی میدیاکانى نزیک لهپهکهکه لهماوهى ههفتهى ڕابردوودا 300 کهس دهستگیرکراون.

سهرحهد ڤارتۆ جهختدهکاتهوه، سهرهڕاى فشارهکان، لهڕووى سیاسیشهوه جموجۆڵى دیموکراسی کورد له تورکیا گهورهتر بووهو پاشهکشهى نهکردووه، گهلى کورد بهرانبهر هێرش و داگیرکهرى ڕاوهستاوه، رهوشى تورکیا تێکچووه له ڕووى سیاسی و ئابورى و پهیوهندییهکانیى دهرهوهیه و ئهوهش ئهنجامى تێکۆشانى گهریلایه.

لهگهڵ چڕبوونهوهى شهڕدا، سوپاى تورکیا بهردهوام باس لهوه دهکات گه هێزهکانیان پێشڕهویان کردووهو دهستیان بهسهر ژمارهیهک ناوچه و پێگهدا گرتووه، که پێشتر بهدهست پهکهکهوه بوون، بهڵام سهرحهد ڤارتۆ دهڵێت «پهکهکه شهڕى گهڕهک و شوێنێکى دیاریکراو ناکات، پهکهکه شهڕی گهریلایی دهکات، بۆ گهریلاش پاراستنى پارچه و روبهرێک گرنگ نییه، بهڵکو له چوارچێوهیهکى گهورهتردا لهدژى داگیرکهر شهڕدهکات، گرتنى شوێنێک نه بۆ تورکیا سهرکهوتنه و نه بۆ گهریلا شکسته، چونکه ئهوه مهنتیقى شهڕی گهریلا نییه«.

پهکهکه کهماوهى نزیکهى نیو سهدهیه شهڕى چهکدارى لهدژى تورکیا ڕاگهیاندووه، پێشتر چەند جارێک ئاگربهستى تاکهلایهنهى ڕاگهیاندووه، بهڵام وهک وتهبێژى پهکهکه دهڵێت له ئێستادا هیچ ئهگهرێک نییه بۆ ڕاگهیاندنى ئاگربهست، «چونکه دهوڵهتى تورک به ههموو ههوڵ و تێکۆشانى خۆى کوردو تێکۆشانى کوردى به ئامانج گرتووه، لهبهرانبهریشدا گهریلا بهردهوامه لهتێکۆشانى خۆى، تهنها رێگهى چارهسهریش ئهوهیه«.

وتیشى «لهڕۆژهڤى ئێمهدا پرسی ئاگربهست بوونى نییهو هیچ مهرج و شتێک لهو بارهیهوه له ئارادا نییه، لهبهرئهوهى تورکیا به ههموو بوون و توانایهوه له دژى کورد وهستاوهتهوه، تهنها گفتوگۆ که ئێستا له ئارادایه لهسهر بهردهوامى و گهورهترکردنى تێکۆشان، دوژمن به ههموو هێزى خۆیهوه هێرشى کردووه، ناکرێت ئێمه خهریکى گفتوگۆ بین لهسهر ئاگربهست».

بهرپرسانى تورکیا پێشتر چهندین جار جهختیان کردووهتهوه که ئامانجى هێرشهکانى ئهمجارهیان کۆنتڕۆڵکردنى قهندیله، که بهدرێژایى مێژووى شهڕو ململانێ خوێناوییهکانى پهکهکه و تورکیا لهههشتاکانى سهدهى رابردووهوه تائێستا، ههرگیز ئامانجێکى ئاسان نهبووه بۆ ئهنقهره.

لهنێوان ساڵانى 1995 -1997 سوپاى توکیا سێ ئۆپهراسیۆنى گهورهى بۆ کۆنتڕۆڵکردنى چیاى قهندیل و وهدهرنانى پهکهکه لهو چیا سهخته ئهنجامدا، بهڵام سهرجهمیان لهلایهن پهکهکهوه تێکشکێنران.

یهکهم ئۆپراسیۆنیان بهبهشدارى زیاتر له 35 ههزار سهربازى تورکیا لهنێوان مانگى ئازار و ئایارى 1995 ئهنجامدرا، که هیچ ئهنجامێکى لێنهکهوتهوه.

سوپاى تورکیا جارێکى ترو لهنێوان ئایار و تهمموزى 1997 ئۆپهراسیۆنێکى دیکهى سهربازى بۆ سهر قهندیل ئهنجامدا، بهبهشداریى نزیکهى 30 ههزار سهرباز، بهبێ ئهوهى هیچ ئهنجامێکى لێبکهوێتهوه.

لهههمان ساڵدا و لهنێوان ئهیلول و تشرینى یهکهمداو بهبهشداریى ههزاران سهرباز سوپاى تورکیا دهستى به ئۆپهراسیۆنێکى سهربازى کرد بۆ سهر قهندیل، بهڵام ئهوهش ئامانجهکهى خۆى نهپێکا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار