حزبه‌کان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانیان له‌ دڵى پارتیه‌وه‌ ده‌ستپێکردو پارتیش ده‌ڵێت هه‌ر یه‌که‌مین

6 ساڵ لەمەوپێش



نەجات ئەحمەد

حزبه بهشداربووهکان له ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق له پارێزگاى ههولێر، ئاماژه بۆ ئهوه دهکهن، ههولێر  دهکهن به چهقى گۆڕانکارییهکان و باڵانسى هێز لهو پارێزگایه دهگۆڕن، زوربهى لایهنه سهرهکییهکانى ههولێریش، بانگهشهى ههڵبژاردنیان لهو شاره دهستپێکرد.

ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق که 12ى ئایار ئهنجام دهدرێت،  25 قهوارهى سیاسى له ههرێمى کوردستان له 19 حزب و چوار هاوپهیمانى و دوو کاندیدى سهربهخۆ له سێ پارێزگاکهى ههرێمى کوردستان و پارێزگاى کهرکوک، کێبڕکێ لهسهر  46 کورسى دهکهن.

بهپێى ئامارهکانى دهستهى ههڵبژاردنهکانى ههرێم، لهسهر ئاستى ههرێمى کوردستان 503 پاڵێوراو کێ بڕکى دهکهن بۆ 46 کورسى بۆ پارێزگاکانى ههرێم که 357 پاڵێوراویان له رهگهزى نێرن و 146 دیکهیان له رهگهزى مێن.

 له کۆى ئهو ژماره کورسییهى که له ههرێمى کوردستان بۆ پهرلهمانى عێراق دابینکراوه، 16 کورسى بهر پارێزگاى ههولێر دهکهوێت و زۆربهى حزبهکانیش گرهو لهسهر ئهو پارێزگایه دهکهن.

له ههڵبژاردنى پێشووى پارێزگاى ههولێر پارتى دیموکراتى کوردستانى 7 کورسى به دهستهێنا، ئێستاش دهیهوێت یهکهم بێت، ههروهها یهکێتى نیشتیمانى کوردستان 4 کورسى و ههریهکه له بزووتنهوهى گۆڕان و کۆمهڵى ئیسلامى 2 کورسییان بهدهستهێنابوو، یهکگرتووى ئیسلامى کوردستانیش هیچ کورسییهکى بهدهستنههێنابوو.

نێچیرڤان بارزانى جێگرى سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له مهراسیمى دهستپێکردنى بانگهشهى ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق بۆ حزبهکهی، دووشهمهى رابردوو وتى «پارتى بۆ دهستکهوتهکانى کوردستان دامهزراوه، پارتى پارێزگارى لهخاکى کوردستان کردووه و پێکهاتهیهکى گرنگى کوردستانه و ههرواش بهگرنگى دهمێنێتهوه«.

 ههروهها وتى «پارتى هێزى یهکهمى کوردستانه، ههر بهو هێزه یهکهمهش دهمێنێتهوه، بهکوێرایى ناحهزانى پارتى ئێمه ههر به یهکگرتووى دهمێنینهوه به یهکهمى کوردستان».

جێگرى سهرۆکى پارتى ڕاشیگهیاند یهک دهنگیش بۆ پارتى گرنگه، دهبێت ههموومان ڕۆژى ههڵبژاردن بچینه سهر سندوقى دهنگدان»

ئهم وتانهى نێچیرڤان بارزانى له کاتێکدایه که چهند هێزێکى نوێ دروستبوون و ههندێک لهوانیش بانگهشهکانیان له ههولێرهوه دهستپێکرد.

لیستى هاوپهیمانى بۆ دیموکراسى و دادپهروهرى، که بهرههم ساڵح سهرۆکایهتى دهکات و بۆ یهکهمجاره بهشدارى ههڵبژاردنهکان دهکات، دهیهوێت یهکهم ئهزموونى خۆى له ههڵبژاردنهکهى 12ى ئایاردا تاقیبکاتهوهو وهک ئاماژهیهکیش بۆ ئهو ململانێیهى که لهو شارهدا ههیه، بانگهشهى ههڵبژاردنى خۆى له ههولێر دهستى پێکرد.

عهلى کهریم، کاندید و  ئهندامى ئهنجومهنى  هاوپهیمانى بۆ دیموکراسى و دادپهروهرى له ههولێر وتى «کاتێک له ههولێر دهستمان به بانگهشهى ههڵبژاردن کرد، ئهوهمان لهبهر چاو گرت که ههولێر چهقى گۆرانکارییهکانه و دهمانهوێت لێرهوه گۆڕانکارییهکان وا درووستبکهین که دیموکراسى تێدا سهروهربێت»

عهلى کهریم، سهبارهت به دهستپێکردنى بانگهشهى ههڵبژاردن له ههولێرهوه رایگهیاند «ویستمان ئهوه بڵێین که کوردستان یهک پارچهیهو ئهوانهى که کوردستان کرده دوو پارچه، دهبێت لهوه تێبگهن که سیاسهت و تێڕوانیى ئێمه جیاوازه، وهک چۆن گرنگى به سلێمانى دهدهین ئهوهاش ههولێرو دهۆک بۆمان گرنگه«

ئهو کاندیدهى هاوپهیمانى ئهوهشى روونکردهوه «ههولێر پایهتهختى کۆکهرهوهى وڵاته و دهبێت ئاواش بمێنێتهوه«

 ئهگهرچی یهکگرتووى ئیسلامی له ههڵبژاردنى پێشوودا له ههولێر کورسی بهدهستنههێنا، بهڵام کهژاڵ هادى فهقێ، کاندیدى یهکگرتووى ئیسلامى کوردستان له ههولێر، له بارهى تواناى یهکگرتوو بۆ ههڵبژاردنهکان و تواناى ئهو حیزبه بۆ ململانێ لهو شاره دا وتى «وهک یهکگرتوو لهماوهى رابردوودا، توانیمان جووڵهیهکى مهدهنى له ههولێرو دهۆکهوه دهستپێبکهین و ئهنجامهکهشمان بینى که چهنده کاریگهریى لهسهر بڕیارهکان ههبوو».

وتیشى «ههولێر پایتهختى ههرێمى  کوردستانه و زۆربهى حزبهکانیش  له ههولێر بوونیان ههیه، لهبهر ئهوه ململانێکان لهو شاره جیاواز دهبێت و هاتنه پێشهوهى حیزبى تازهش لهم ههڵبژاردنه، ململانێکان جیاوازتر دهکات»

کهژاڵ هادى، گهشبینى خۆى نهشاردهوه سهبارهت بهوهى بتوانن ئهمجاره کورسییهک لهشارى ههولێر بهدهستبهێنن و وتى «ئهمجاره گهشبینین و ئومێدمان ههیه وهکو یهکگرتوو دهنگى پێویست بهێنین».

بزوتنهوهى گۆڕان له ههڵبژاردنى رابردوو (30ى نیسانى 2014) دا لهسهر ئاستى سێ پارێزگاکهى ههرێمى کوردستان بهشدارى ههڵبژاردنهکانى کردوو نۆ کورسى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقى بهدهستهێناوهوه لهو نۆ کورسیه دوو کورسى له پارێزگاى ههولێر بووه. بۆ ئهم ههڵبژاردنهش ئاماژه بۆ ئهوه دهکهن چاویان لهوهیه له هێزى دووهمهوه ببنه هێزى یهکهم.

هێڤى ههیاڤ کاندیدى بزووتنهوهى گۆڕان له پارێزگارى ههولێر به هاوڵاتى وت « ههولێر ئهو شوێنهیه که دهمانهوێت گۆڕانکاریى سهرهکى تێدا بکرێت و ههولێر هى ههموومانه، تهنیا موڵکى چهند کهسێک نیه که دهستیان بهسهرداگرتووه و بریارى ئهوهمان داوه که به شۆڕشێکى مهدهنى گۆڕانکاریى گهوره بکهین»

به بڕواى ئهو کاندیدى بزوتنهوهى گۆڕان، لهماوهى رابردوودا، حیزبهکان «ههڵه«ى زۆریان کردووهو ئێستاش ئهوان دهیانهوێت ئهو ههڵانه راستبکهنهوه.

هێڤى وتیشى «پێمانوایه ئهو ههڵبژارنهى ئهمجاره یهکلاکهروهیه، لهبهر ئهوهى زۆر گۆرانکاڕى روویانداوه به تایبهت ئهو حزبانهى لهو کارهساتانهى که بهسهر میللهتى کورد دا هێناوه، بههۆى دارایى سهربهخۆ که ههڵهى گهورهیان کردو دواتر له 51%  خاکى کوردستانیان لهناو برد، بۆیه خهڵک بڕیارى خۆى دهدات و ئهو حزبانه سزا دهدات».

به بڕواى نهوزاد رهسوڵیش که کاندیدى یهکێتییه له ههولێر، ههڵبژاردن به کاتێکى دژواردا تێدهپهرێت به هۆى ئهو گۆانکاڕییانهى روویانداوه و خهڵکى کوردستان هیلاک بووه، بۆیه ههولێر دهبێته سهنگى مهحهک.

نهوزاد رهسوڵ له لێدوانێکی دا بۆ هاوڵاتى وتى «لهماوهى  رابردوودا بههۆى بڕینى مووچهو قووتى هاوڵاتیان، زیاتر بارگرانى خسته سهر شانیان و  بههۆى ململانێ سیاسییه ناتهندروستهى نێوان هێزه سیاسهکان ههبوو، دهروونى هاوڵاتیانى زیاتر ماندوو کردووه به تایبهت دواى ریفراندۆم، بۆیه ئهو پرۆسهیه قورس دهبێت».

ئهوه کاندیدهى یهکێتى له ههولێر ئهوهشى نهشاردهوه که «ههولێر سهنگى مهحهک و یهکلاکهرهوهیه و ئهوهى لهو شاره پێگهى ههبێت و کاریگهر بێت ئهوا دهتوانێت لهسهر ئاستى حکومڕانى عێراق و ههرێمیش دهورى زیاتر دهبێت».

نهوزاد رهسوڵ راشیگهیاند «وهکو یهکێتى ههولێر به شارى خۆمان دهزانین و ههرچهنده دواى 31ى ئاب کاتێ لایهنێک هات و ههیمهنى خۆى زاڵکرد لهسهر ئهم شاره، بهڵام ئهو شاره ههر وهک یهکێتى مایهوه«.

پارێزگاى ههولێر بهلاى کۆمهڵى ئیسلامى یهوه گرنگه، ئهو حیزبه له کۆى سێ کورسى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، دوو کورسى لهو پارێزگایه بهدهستهێناوه دهیهوێت ئهمجاره ژمارهى کورسییهکانى له دووانهوه بکات بهسێ.

ئهگهرچى ئهم هێزه ههڵوێستى توندى بهرامبهر حکومهت ههبووه، بهڵام تا دوا ساتهکان لهناو حکومهتدا نههاته دهرهوهو له چرکهکانى کۆتایی بانگهشهى ریفراندۆمیشدا دواى لهئهندامان و لایهنگرانى کرد، بهشدارى ریفراندۆم بکهن، که بهلاى خهڵکى کوردستانهوه، ریفراندۆم هۆکارى نههامهتییهکان بوو که بهسهر ههرێمى کوردستان دا هات.

زانا رۆستایى کاندیدى کۆمهڵى ئیسلامى له ههولێر به هاوڵاتى وت «ئهمجاره چهقى گۆڕانکارییهکان له ههولێرهوه دهبێت و کێشهکه له ههولێره،  بۆیه دهبێت گۆڕانکارییهکان لهههولێرهوه بێت»

ئهو کاندیدهى کۆمهڵى ئیسلامى  وتى «تا ههولێر که له ژێر ههڕەشهو تۆقاندابێت، گۆڕانکارییهوکان به قۆناغ دێته کایهوه، بۆیه دڵنیان ئهمجاره دهسهڵات له ههولێر ژمارهى کورسییهکان لهدهست دهدهن».

رۆستایی، که ئهندامى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقهو پێشتر له پارێزگاى ههولێر خۆى پاڵاوتووهو دهرچووه، جهختى کردهوه«گۆڕانکارییهکان به بێ ههولێر بهدى نایهت «

وتیشى « له ههڵبژاردنى پێشوو، دوو کورسیمان ههبوو ههوڵ دهدهین بگهینه کورسى سێیهمیش».

نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ مه‌راسیمى ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ حزبه‌که‌ی، وتى « تا پارتى به‌هێز بێت کوردستان به‌هێز ده‌بێت».

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار