فۆتۆگرافەرێکی زیندانکراوی میسر خەڵاتی یونسکۆ پێدەبەخشرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هەرێم جەعفەر

فۆتۆگوافەری زیندانکراوی میسری. مەحمود ئەبو زەید، ناسراو بە شاوکان، خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەوانی جیهانی لەلایەن یونسکۆ پێدەبخشرێت.

ئەل مۆنیتەر لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی کە شاوکان لە ساڵی ٢٠١٣ بەهۆی نووسین و کارە ڕۆژنامەوانیەکانی سەبارەت بە جەنگی نێوان هێزەکانی حکوومەت و لایەنگرانی محەمەد مورسی زیندانی کراوە.

ئەو یەکێکە لەو ٧٠٠ کەسەی، بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیس و تێکدانی موڵکی گشتی زیندانی کراوە.

"هەڵبژاردنی مەحمود ئەبو زەید، لە پای ئازایەتی و خۆڕاگری و تەرخان بوونی بۆ ئازادییە" ماریس ڕێسا، سەرۆکی دادگای یونسکۆ، کە ئەو خەڵاتەکە دەبەخشێت وای وت.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی میسر سەرسامی خۆی دەبڕی بەو خەڵاتە و ڕایگەیاند کە "ئەوە خەڵات بەخشینە بە کەسێک کە تۆمەتبارە بە کاری تیرۆر و تاوانکاری".

سەدان کەس، کە سیانیان ڕۆژنامەنووس بوون، کوژران لە کاتی خۆپیشاندانی لایەنگەرانی سەرۆکی لەسەرکار لادراوی ئەوکاتی میسە، محەمەد مورسی، لە ساڵی ٢٠١٣، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ مورسی کورسی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی گرتە دەست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار