بەرپرسێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەولێر کوژرا

6 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم کە سەر بە یەکیتی نیشتیمانی کوردستانە، دواى نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر بە دەستڕێژی گولە کوژرا. 

فارس محەمەد بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕیی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتێک لە نێو ئۆتۆمبێلێکی توێتا پرادۆدا بووە  چەند کەسێک تەقەیان لیکردوەو هەڵهاتوون و ناوبراو دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

روداوەکە لە شەقامی سەد مەتری رویداوە لە نزیک فاملی مۆڵ.

بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو کەسانەی کە تەقەیان لێکراوە ئۆتۆمبێلێکیان پێ بووە بە دەستڕێژی گولـله کوشتویانەو هەڵهاتوون.

فارس محەمەد بەڕێوەبەری بەشی کارگێڕیی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان ببوە لەسەر پشکی یەکیتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار