سەرۆکی چیچان: مێرکڵ و تڕەمپ دەستگیردەکەم

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی چیچان، ڕەمەزان کادیرۆف، لە لێدوانێکیدا گاڵتە بە هەردوو سەرۆکی ئەڵمانیا و ئەمریکا دەکات و دەڵێت ئەگەر بێنە ناو خاکی چیچان هەردووکیان دەستگیر دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ڕووسیا ٢٤ و لە پرسیاری ئەوەی کە ئەمریکا ئەگەری هەیە ئابڵووقەی زیاتر بەسەر ئەو وڵاتە بسەپێنێت، ناوبراو ووتی "ئێمە دەمێکە ئابڵووقەمان خستۆتە سەر تڕەمپ و مێرکڵ".
کادیرۆف لە درێژەی قسەکانی ئاشکرای کرد  "ئەگەر ئەوان بێنە کۆمارەکەی ئێمە، ڕاستەوخۆ دەستگیریان دەکەین و دەیانخەینە زیندانەوە".
لەو چاوپێکەوتنەدا ئەوەشی ئاشکراکردوە، چیچان هیچ سەروەتێکی لەو وڵاتانە نیە و تەنانەت سەردانیشیان ناکات و هەموو چالاکیەکانی ئەو دوو وڵاتە لە چیچان سڕکراوە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە، کادیرۆف بۆتە سەرۆکی کۆماری چیچان و یەکێکە لە پشتگیرو هاوەڵەکانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمیر پوتن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار