نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ئەمەریکی لەسەر دۆخى ئه‌منیى و هه‌ڵبژاردن کۆدەبنەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکی کۆبوویەوە کە پێکهاتبوو لە لێفتنانت جه‌نه‌راڵ پۆڵ فۆنگ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له عێراق و سووریا و هەروەها جێگرى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له عێراق و کونسووڵى ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمى کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باویکردۆتەوە کە له دیدارێکدا شاندە ئەمەریکیەکە هاوکارى نێوان هێزه‌کانى هاوپه‌یمان و حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌کانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ به‌رزنرخاندوەو جەختیان کردۆەوە لە به‌رده‌وامیى هاوکارییه‌کانیان بۆ هه‌رێمى کوردستان وه‌ک "هاوبه‌شێکى گرنگ و بۆ ڕێگری‌کردن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى توندوتیژی".
بەپێی بەیانامەکە "شانده‌که ده‌ستخۆشى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد که له ڕابردوودا توانیویانه به دیالۆگ به‌شێک له کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن".
لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کراوە کە نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى پێششمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌کان کرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگیریى ئه‌مه‌ریکاى کرد له زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ ده‌ستپێکردنى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هیواى خواست دیالۆگ فراوانتر و جددیتر ببێت.
ئاماژە بەوەش کراوە کە تاوتوێکردنى دۆخى ئه‌منیى ناوچه‌که و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که بووە.