خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌ى یه‌که‌ى پاسه‌وانى به‌رده‌وامه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له پاسه‌وانانى یه‌که‌ى پاسه‌وانى له چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستان، دژى سیستمى پاشه‌که‌وتى مووچه گردبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانانى یه‌که‌ى پاسه‌وانی، له دهۆکى و هه‌ولێر و چه‌مچه‌مال و ئاکرێ و ڕانیه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ستیان کرده‌وه به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان دژى سیستمى پاشه‌که‌وتى مووچه.
پێشتر ئه‌و پاسه‌واناننه دوو ڕۆژ مۆڵه‌تیان به‌حکومه‌ت دابوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکیان له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه بۆ ده‌ستکاریکردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌کانیان، تا کاتى جێبه‌جێکردنى داواکارییه‌کانیان به‌رده‌وامده‌بن له گردبونه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان.
چه‌ند ڕۆژێکه، ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانانى باره‌گا و به‌رپرسه‌کان، دژى سیسیتمى پاشه‌که‌وتى موچه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ن و داوا ده‌که‌ن هاوشێوه‌ى هێزه‌کانى دیکه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، رێژه‌ى پاشه‌که‌وتکردنى موچه‌کانیان که‌مبکرێته‌وه که زیاتر له سێ ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم ٪ 65 ى موچه‌کانیان پاشه‌که‌وت ده‌که‌ن.