رێبوار تاڵه‌بانی بۆ ‌هاوڵاتی: دوو ئۆتۆمبێلیان دزیوم

"16ی ئۆکتۆبەر پەیوەندی بەڕیفراندۆمەوە نەبوو"

5 ساڵ لەمەوپێش



 

سازدانی: سهروهر خهلیل

 

رێبوار تاڵهبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت ١٦ی ئۆکتۆبەر پەیوەندی بە ریفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵاوە نەبووە لە لایەن ئەوەوە بەڵکو بەوتەی ئەو «عێراق نایهوێت مامهڵهیهکی دهستووری لهگهڵ پرسی کوردو ناوچه جێناکۆکهکان بکات، ئهوان پێیان ناخۆش بوو کههێزی پێشمهرگه کهرکوک و ناوچهکانی ماددهی 140ی پاراستووه.

رێبوار تاڵهبانی لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهرهوه لهگهڵ نهجمهدین کهریم پارێزگاری پێشووی کهرکوک و ئهندامانی پارتی لهئهنجومهن شارهکهیان جێهێشتووه. ئهو ئێستا فهرمانی گرتنی ههیه، بهڵام فهرمانهکه بهسیاسی دهزانێت و دەڵێت ئهو حوکمهی دادگا تهممیز دهکهمهوه.

رێبوار تاڵهبانی لهم چاوپێکهوتنهی هاوڵاتی-دا تیشک دهخاتهسهر چهند پرسێکی پهیوهست بهپارێزگای کهرکوک و ژیانی سیاسی خۆی.

هاوڵاتی: ئێستا لهئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک ههوڵێک ههیه بۆ دیاریکردنی کهسێکی تر بهسهرۆکی ئهنجومهن، تێگهیشتنتان بۆ ئهو ههوڵانه چییه؟

رێبوار تاڵهبانی: ههوڵهکان نایاسایین، چونکه ئێمه دهبێت بهپێی پهیڕهوی ناوخۆی ئهنجومهن کار بکهین، منیش کاتی کۆبوونهوهکهم دیارینهکردووهو بابهتهکهشم دهستنیشان نهکردووه، جا پرسیارهکه ئهوهیه لهسهر بنهمایهک ئهم کۆبوونهوهیه دهکهن؟، کێ بانگهوازی بۆ کردووه؟، ئهو پرسه لهدهسهڵاتی سهرۆکی ئهنجومهنه بهتهنها.

هاوڵاتی: تۆ وهک رێبوار تاڵهبانی و ئهندامانی تری ئهنجومهن که لهههولێرن، نیازی گهڕانهوهتان نییه؟

رێبوار تاڵهبانی: چۆن نیازمان نییه؟ کێ حهز دهکات لهئاوارهییدا بێت؟، ههموومان حهز دهکهین بارودۆخهکه بارودۆخێکی دهستووری بێت و عهسکهرتاریهت نهمێنێت لهشارهکه بۆ ئهوهی دهسهڵاتی ئهمنی رادهستی دهسهڵاتی مهدهنی بکرێتهوه، وهک چۆن لهپارێزگاکانی تردا ههیه دهبێت کهرکوکیش بهههمان شێوه بێت، پێویسته سوپا پارێزگاری لهسنوورهکان بکات نهک لهناو شارهکان بۆ مهرامێکی سیاسی بهکاربهێندرێت.

هاوڵاتی: دوا گۆڕانکارییهکان لهبارهی بڕیارهکهی دادگای کهرکوک چییه که بۆ زیندانیکردنی تۆ دهرچوو؟ ئایا ئامادهیت بچیته بهردهم دادگا؟

رێبوار تاڵهبانی: من ههموو هاوکارییهکی یاسایی بهکاردههێنم و لهڕێگای دادگاکانهوه چ لهڕێی تهممیزکردنهوه بێت یاخود لهڕێی تانهدان لهو بڕیاره بێت لهو ماوه یاساییهی که بۆمان دهستنیشانکراوه، من ئهو حوکمهی دادگا تهممیز دهکهمهوه و تهواوی رێوشوێنه یاساییهکان بهکاردههێنم تا کۆتا سات تاکو دهگهینه ئهنجامێک.

هاوڵاتی: ئێستا پرسی کهرکوک لهنێوان پارتی و یهکێتی تێکهڵ بهگفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومهتی ههرێم کراوه، پێتوانییه ئهمه ههڵهیه حزبه کوردییهکان تێیکهوتوون؟

رێبوار تاڵهبانی: حزبه کوردییهکان نین، تهنها یهکێتییه که ئهو پڕۆژهیهی ههیه، یهکگرتوو بڕیاریانداوه ببنه ئۆپۆزسیۆن، کۆمهڵ دهنگیان نییه، ئهوهی دهمێنێتهوه گۆڕان و یهکێتییه، ئهوانیش خهریکی مشتومڕن.

هاوڵاتی: لهئهگهری دانانی کهسێکی تر بهسهرۆکی ئهنجومهن تاچهند ئامادهیت مامهڵه لهگهڵ ئهوه کهسهدا بکهیت؟

رێبوار تاڵهبانی: وهک باسمکرد ئهو پرسه پێچهوانهی پهیڕهوی ناوخۆی ئهنجومهنه، بۆیه من تانهی لێدهدهم و رێوشوێنی یاسایی دهگرمهبهر.

هاوڵاتی: تۆ لهدوای رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهر باست لهوهکرد که دهست بهسهر ماڵهکهتدا گیراوه، چ لایهنێک دهستی بهسهرداگرت؟، ئهو شتانهی لهماڵهکهتدا بردران چی بوون؟

رێبوار تاڵهبانی: ههڵیانکوتایه سهر ماڵهکهم و بهدوای کاغهزو نوسراودا گهڕاون و دوو ئۆتۆمبێلیشیان دزیوه، من لهسهر دزینی ئهو دوو ئۆتۆمبێله لهدادگا سکاڵام تۆمارکردووه، ههندێک دهڵێن حهشدی شهعبی بوون و ههندێکیش دهڵێن دژه تیرۆری عێراقی بوون، بهڵام بهگشتی ئهو هێزانه بوون کههاتنه ناو کهرکوکهوه، لهناو ماڵهکهشدا چییان بردووه یاخود نهیانبردووه نازانم چونکه تائێستا خۆم نهگهڕاومهتهوه، بهڵام لهماڵهکهمدا کهلوپهلی خێزانداری و ههموو شتێک ههبوون، چییان بردووه یاخود نا من تاکو نهگهڕێمهوه نازانم.

هاوڵاتی: لهماوهی رابردوودا سکاڵایهکتان لهلایهن دادگای فیدڕاڵییهوه رهتکرایهوه کهدژی عهبادی و رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهر تۆمارتان کردبوو بهبیانووی تایبهتمهند نهبوونی دادگا بهناوهڕۆکی سکاڵاکهوه، ئایا ئامادهن جارێکی تر سکاڵای لهو جۆره لهبهردهم دادگای تایبهتمهند تۆمار بکهن؟

رێبوار تاڵهبانی: بهڵێ، دهگهڕێین بهدوای دادگایهکی تایبهتمهنددا بۆ ئهوهی سکاڵا تۆماربکهین.

هاوڵاتی: زۆر جار تۆ تۆمهتبار دهکرایت بهوهی پشکت ههبووه لهبازرگانی نایاسایی نهوتی کهرکوک، ههر بۆیه پشتگیری پارێزگاری کهرکوکت دهکرد لهبڕیارهکانیدا، ئایا بهڕاست هیچ پشکێکت ههبووه لهو بازرگانییهدا؟

رێبوار تاڵهبانی: ئهوه تۆمهتهو هیچی تر نییه، پارێزگار بۆ خۆی پارێزگارهو ئهنجومهنیش دهنگی پێداوه دهبێت پشتگیریشی بکات چونکه ئێمه خۆمان دهنگمان پێداوه ببێته پارێزگار، خۆ نابێت دژی بوهستین، ئێمه وهک تهواوی ئهنجومهن پشتگیریمان کردووه، ههر بڕیارێک درابێت خراوهته ئهجێندای ئهنجومهنهوهو دهنگی لهسهر دراوهو پهسهند کراوه، ئهوه تهنها من نهبووم، بهڵکو تهواوی ئهنجومهن بهتهواوی نهتهوهو لیست و پێکهاتهکانییهوه پشتگیرییان کرد تاکو 16ی ئۆکتۆبهر، بهڵام دوای 16ی ئۆکتۆبهر هاوکێشهکان گۆڕاون ئهوه شتێکی تره.

هاوڵاتی: واتا هیچ پشکێکت نهبووه؟

رێبوار تاڵهبانی: ئهوه قسهی فهیسبوکه، ههرکهسێکیش گومانی ههیه من ئامادهم ههموو روونکردنهوهیهکی پێشکهش بکهم، من ههموو ساڵێک زیمهی دارایی خۆمم پێشکهش کردووه، ههموو هاوڵاتییهک دهتوانێت بچێت و سهیری بکات، ههر شتێکم ههبێت لهوێ دهدهکهوێت، ئهوهی من لهژێر دهستی ههموو کهسێکه، کێ دهیهوێت سهیری بکاتب با بچێت سهیری بکات، جگه لهوهش حکومهت ههموو رۆژێک چاودێری دهکات و دهزانێت که ئهگهر دینارێک کهمی کردبێت یاخود زیادی کردبێت.

هاوڵاتی: جگه لهپارتی زۆرێک لهحزبه کوردییهکان لهکهرکوک بوونیان ههیه بهیهکگرتووی ئیسلامی کوردستانیشهوه، ئایا ئهو حزبانه لهکهرکوک هیچیان پێدهکرێت؟

رێبوار تاڵهبانی: ئهوه ساڵێک تێپهڕبوو، چاوهڕێماندهکرد ههڵوێستێک ههبووایه، راسته کۆبوونهوهیان کردووه، ههندێکجار لهدهرهوهو ههندێک جاریش لهناو کهرکوک، بهڵام دۆخهکه پێویستی بهپراکتیک و ههنگاونانه، بهرهی تورکمانی سێ مانگ مانیان گرت گوایه لهههڵبژاردنهکاندا ساختهکاری کراوه، دهبووایه حزبه کوردستانییهکانیش بۆ ماوهی مانگێک خۆپیشاندانیان بکردایه دژی ئهو پێشێلکارییانهی لهلایهن پارێزگاری کهرکوکهوه دهکرێن.

هاوڵاتی: لهپرسی دووباره تهعریبکردنهوهی کهرکوکدا لایهنه کوردییهکان تاچهند کهمتهرخهمن؟

رێبوار تاڵهبانی: بارودۆخهکه پهیوهسته بهعێراق و دۆخی عێراقهوه، لهناو پهرلهمان و لهوهزیرهکانیشدا خهڵکی کوردمان ههیه و لهسهر ئاستی سهرکردایهتی سیاسییه عێراقییهکان و کوردییهکانیش پێویسته ههموو لایهک لهسهر خهت بن بۆ ئهوهی ئهو بارودۆخه ئاسایی بکرێتهوه، چهند زووتریش بکرێت درهنگه چونکه تهعریب دهستی پێکردووهتهوه بهڵام لهعێراقدا نازانیت لهگهڵ کێ قسه بکهیت، نه سهرکردایهتی ماوه، نهحکومهت ماوه، نه پهرلهمان ماوه، کێشهکه ئهوهیه عێراق بۆ خۆیشی تێکچووه.

هاوڵاتی: ئێستا بهشێک لهلایهنه تورکمانی و کوردییهکان داوای شهراکهتی راستهقینهی نێوان پێکهاتهکان دهکهن لهئیدارهدانی شارهکهدا، پێتوایه ئهو شهراکهته لهکهرکوک دروستبێت؟

رێبوار تاڵهبانی: کورد بهپلهی یهکهم حهزی لهو شهراکهتهیه چونکه لهسهردهمی سهدامدا زوڵمی زۆر لهکورد کراوه، کورد دانهدهمهزرا، زهوی پێنهدرا، مافی نهبوو و تهعریب دهکرا، بۆیه ئهو شهراکهته پێش تورکمان و عهرهب بۆ ئێمه زۆر زۆر گرنگتره، تاکو 16ی ئۆکتۆبهر رێژهی فهرمانبهری عهرهب لهکهرکوک زیاتر بوو و لهپلهی دووهم تورکمان و لهپلهی سێیهمیش کورد بوو و رێژهی کورد نهدهگهیشته 18%، ئێمه مهمنونین ئهگهر ئهو شهراکهته دروست بێت، راسته پۆسته باڵاکان تاڕادهیهک کورد پۆستی زیاتر بهدهستهوه بوو لهعهرهب و تورکمان بهڵام لهڕووی رێژهی فهرمانبهرهوه ئێستاشی لهگهڵدا عهرهب یهکهمهو تورکمان دووهم و کوردیش سێیهم، کورد لهههڵبژاردنهکان 50%ی هێناوه، ئهگهر ئهو شهراکهته راستهقینهیه، پێویسته کورد ههموو دامودهزگاکان بهبهڕێوهبهرو فهرمانبهرهوه کورد بن، بهڵام تائێستا کورد نهگهیشتووهته ئهو ئاسته.

هاوڵاتی: باشه خۆ ئێوه وهک حزبه کوردییهکان 15 ساڵ لهکهرکوک فهرمانڕهوایهتیتان کرد، ئایا لهو ماوهیهدا هیچ ژینگهیهکی لهبارتان رهخساند بۆ ئهو شهراکهته؟

رێبوار تاڵهبانی: ههنگاوی زۆر نراو زۆر ههوڵماندا بهڵام بهغدا هاوکار نهبوو، چونکه مهرکهزییهت بهردهاوم بوو، ئێمه دهمانویست فیدڕاڵی و لامهرکهزی بێت و بڕیارهکانی ئهنجومهنی پارێزگاو ئیداره سهر بگرن، بهڵام بهداخهوه دهستوورو یاسا ههیه، بهڵام جێبهجێکردنی نییه. سهدان و هەزاران نوسراومان که داوامان کردووه دامهزراندن رابگیرێت تا ئهو کاتهی دامهزارندنهکان بهو شێوهیه دهبن که شهراکهتی راستهقینه لهنێوان نهتهوهکان ههبێت، بهڵام بهداخهوه وهزارهتهکان دهسهڵاتهکانیان شۆڕ نهدهکردهوه بۆ ئیدارهی شارهکان لهناو پهرلهمانیشدا رێژهی کورد کهم بوو و دهسهڵاتی ئهوهی نهبوو ئهو بڕیارانه جێبهجێ بکهن.

هاوڵاتی: لهم ماوهیهی دواییدا قسه لهسهر ئهوه دهکرێت رێبوار تاڵهبانی بووهته پارتی، ئایا هیچ پهیوهندییهکت بهیهکگرتووهوه ماوه؟

رێبوار تاڵهبانی: من ئهسڵهن سهرۆکی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوکم، ئهو ههڵسوکهوتهی من کردم ههر کهسێکی تر بووایه ههمان کاری دهکرد، من دهبێت بۆ کورد و تورکمان و عهرهب بهیهک ئاڕاسته کار بکهم، لهناو حزبه کوردییهکانیش بهههمان شێوه، من کاری یاسایی و دهستووری خۆم دهکهم، من لهگهڵ یهکگرتوو نهبچڕاوم و ههر یهکگرتووشم، بهڵام شوێنهکهم وا تهحهکوم دهکات که من بۆ ههموو کهسێک بم، من بۆ ههموو کوردم و بۆ ههموو عهرهب و تورکمانیشم.

هاوڵاتی: بهشێک لهخهڵک پێیانوابوو که رووداوهکانی 16ی ئۆکتۆبهر بههۆی ههڵکردنی ئاڵای کوردستان و پهلکێشکردنی کهرکوک بوو بۆ ناو پڕۆسهی ریفراندۆم، پێتانوانییه بڕیارهکانی ئهنجومهن لهو رووهوه ههڵه بووبن؟

رێبوار تاڵهبانی: 16ی ئۆکتۆبهر هیچ پهیوهندییهکی بهههڵکردنی ئاڵاو ریفراندۆمهوه نهبوو، بهڵکو عێراق نایهوێت مامهڵهیهکی دهستووری لهگهڵ پرسی کورد و ناوچه جێناکۆکهکان بکات، ئهوان پێیان ناخۆش بوو که هێزی پێشمهرگه کهرکوک و ناوچهکانی ماددهی 140ی پاراستووه.

ههندێک حزبی تر ههن لەناو کهرکوک که ئهجێندای غهیره کهرکوکییان ههیهو نایانهوێت پێشمهرگه لهکهرکوک بێت بۆیه ههستان لهگهڵ هێزه جۆراوجۆرهکان ئهم حاڵهتهیان دروستکرد.

رێبوار تاڵهبانی، له ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاکانی ساڵی 2005 وهک ئهندامی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک لهسهر لیستی برایهتی کهرکوک ههڵبژێردرا و لهناو ئهو لیستهشدا لهگهڵ دوو کهسایهتی سیاسی تردا نوێنهرایهتی یهکگرتووی ئیسلامی کوردستانی کردووه.

ئهگهرچی ئهو لهسهرهتاوه جێگری سهرۆکی ئهنجومهن بووه، بهڵام لهدوای ساڵی 2010 بههۆی دهرچوونی حهسهن تۆران -  سهرۆکی پێشووتری ئهنجومهن بۆ پهرلهمانی عێراق، پۆستی سهرۆکایهتی ئهنجومهن کهوته دهستی رێبوار تاڵهبانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار