تره‌مپ: خه‌ڵکى خواخوایانه‌ بازرگانى له‌گه‌ڵ بن لادنه‌کاندا بکه‌ن

6 ساڵ لەمەوپێش



ئا: بارام سوبحى

بۆچى بنهماڵهى بن لادن له یهمهنهوه گهیشتنه سعودییه؟ چۆن بوون به ملیاردێر؟ پهیوهندییان لهگهڵ بنهماڵهى شاهانهى سعودییهو سهرۆکهکانى ئهمهریکادا چۆن بووه؟ ئوسامه چۆن بووه کهسێکى جیهادى؟ کتێبى بنهماڵهى بن لادن بهدورو درێژى وهڵامى ئهم پرسیارانه دهداتهوه.

کتێبى بنهماڵهى بن لادن: خێزانێکى عهرهب لهسهدهیهکى ئهمریکى دا، نوسینى نوسهرو رۆژنامهنوسى ئهمهریکى ستیڤ کۆڵه، گروپى وهرگێڕانى سهنتهرى نیشتیمانى بۆ لێکۆڵینهوهى جێندهر کردویانهته کوردىو ئهکادیمیاى هۆشیارىو پێگهیاندنى کادیران لهدووتوێى (660) لاپهڕهدا چاپو بڵاویان کردۆتهوه.

(گا)و نهوتو چارهنوسى بنهماڵهیهک

عهوهزى باپیرى ئوسامه سێ کوڕو سێ کچى ههبوه، محهمهدو عهبدوڵاو سێیهمیان بهمنداڵى مردوه، له حهرزهمهوت له باشورى یهمهن ژیاون، که ناوچهیهکى بیابانى رهقو تهق بووه، بهمهبهستى کارکرد، گایهک بهقهرز له کهسێک وهردهگرێ، بهڵام له بهدبهختیدا گایهکه مردار دهبێتهوه و بههۆى نهدارییهوه قهرزهکهى پێنادرێتهوه، بۆیه بهناچارى و لهترسى تۆڵهسهندنهوه لێى، ناوچهکه جێدههێڵێتو پهنادهباته بهر هۆزى کینده، لێرهش زۆر ناژێت و دهمرێت.

محهمهدى باوکى ئوسامه بهمهبهستى ژیاندنى خێزانهکهى له تهمهنى چوارده ساڵیدا، دهبێته کرێکارى کارگهیهکى بیرههڵکهندنى نهوت، بهڵام ئهم کاره بژێوى دابین ناکات، بۆیه بهرهو سعودییه کۆچ دهکات. سهرهتا له شارى جهده دهگیرسێتهوهو وهکو کۆڵکێشێک له بازرگانى حهجدا دهست بهکارکردن دهکات، پاشان دوکانێکى لهفهفرۆشى دادهنێت.

لهگهڵ دۆزینهوهى نهوت له سعودییه، محهمهد دهچێته شارى زههرانو له کۆمپانیاى ئارامکۆ وهکو وهستاى خشتو بیناکارى کاردهکات، له ساڵانى (1929- 1930)و لهماوهى ههڵاوسانى ئابورییدا، دهستدهداته کرێکارى بیناسازىو لهوێوه بۆ وهستایىو بهڵێندهرى دهڕوات، بههۆى لێهاتووییهوه دهبێته جێگهى متمانهى بنهماڵهى پادشاى سعودییهو له ئهنجامدا دهبێته خاوهنى کۆمپانیایهکى بیناسازى.

خانهوادهى محهمهد

محهمهدى باوکى ئوسامه له ژیانیدا (22) ژنى خواستوه، کۆى گشتى خاوهنى (29) کچو (25) کوڕ بووه. بهردهوام چوار ژنى ههبووه، ههر کاتێک ویستبێتى ژنێکى تر بخوازێت، لهههر ژنێکى ناڕازى بووبێت تهڵاقى داوهو خانوو ماڵى له کۆمهڵگه نیشتهنییهکهى خۆى بۆ دروستکردووه، کوڕو کچهکانى لهو ژنه وهک ههر منداڵێکى تر سهرپهرشتى کردوه‌‌و خهرجى بۆ دابینکردوون. ئهگهر ژنهکهشى گهنج بوبێت خۆى مێردێکى لایهقى بۆ دۆزیوهتهوهو ههر لهکۆمهڵگهکهى خۆى نیشتهجێیکردوهو له کۆمپانیاکانیدا کارى پێداوه.

محهمهد رۆژى (3/9/1967) بههۆى کهوتنه خوارهوهى فڕۆکهکهى گیانى لهدهستدا، لهوکاتهدا تهمهنى نزیکهى شهست ساڵ بوو. دواى تهواوبوونى پرسهکهى، پادشاى سعودییه ههندێک له کوڕه گهورهکانى بن لادنى بانگهێشتکردو پێیوتن: لهئێستاوه من باوکى ئێوهم. لهلایهن خۆشیانهوه حکومهتى ئهمهریکا لهڕێگاى باڵوێزخانهکهیانهوه بهردهوام بوون له ههوڵهکانیان، بۆ وهرگێڕانى مردنى بن لادن بۆ ههلى بازرگانى بۆ کۆمپانیایهکى ئهمهریکى.

ئوسامهو دایکى

دایکى ئوسامه ناوى عالیه غهنیم بوو، خهڵکى سوریا بوو، لهکاتى لهدایکبوونى ئوسامهدا تهمهنى پازده ساڵ بوو، پێش ئهوهى تهمهنى بگاته ههژده ساڵى، محهمهد تهڵاقى دا، بۆیه تاکه منداڵى عالیه بوو. دواتر شوى به محهمهد ئهلعهتهس کرد که بهڕێوهبهرێکى پله مامناوهندى یهکێک له کۆمپانیاکانى بن لادن بوو، خهڵکى یهمهن بوو. لهم مێردهى چوار منداڵى بوو.

ئوسامه حهڤدهههمین کوڕى محهمهد بووه، کهسایهتییهکى شهرمنى ههبوه. له تهمهنى سیازده ساڵى دهخرێته خوێندنگهیهکى نمونهیىو لێرهوه تێکهڵ به گروپهکانى ئیخوان موسلمین دهبێت. له گهنجیدا یارى دووگۆڵىو ئهسپسوارى لهگهڵ کوڕه دراوسێکانیدا دهکات. ههموو هاوینێک بۆ سهردانى کهسوکارهکانى دایکى دهچووه سوریا. ساڵى (1976) له زانکۆى شاعهبدولعهزیز له جهده وهرگیراو بهپێى بهڵگهنامهکان خوێندنى زانکۆى تهواونهکردوه.

له سهرهتاى ساڵى (1980) داهاتى ئوسامه دواى لێدهکردنى باج لهساڵێکدا له (150) ههزار دۆلار تێدهپهڕى. له (1993 - 1994) تهواوى پشکو بهشى خۆى له خێزانهکه دابڕاندو بهتهنها کهوته سهرمایهگوزارى، لهکاتى دانانى پارهکانى لهبانکه ئهوروپىو جیهانییهکاندا وهرگرتنى سوى به حهرام نهزانیوه.

کاتێک ئوسامه دهچێته پاکستانو دواتر ئهفغانستانو دهبێته سهرۆکى رێکخراوى قاعیده، وهکو نوسهر دهڵێت: بهردهوام بایهخى به پڕۆژهکانى میدیا دهدا، ئهوانهى وایاندهکرد خۆىو شوێنکهوتوهکانى لهلاى بینهرى عهرهب شیرین بن. خۆى بهنوسهر و دهرهێنهرو بهرههمهێنى جیهاد دههاته پێش چاو. بهردهوام پارهى دهدا به فیلمسازێکى میسرى بهناوى (عیسام دیراز) که شوێنى کهوتبوو بۆ ناو بهرهکانى جهنگى جهلال ئاباد.

کاتێک ئوسامه له ئهفغانستان دهگیرسێتهوهو دهبێته میوانى مهلا عومهرى سهرۆکى تاڵیبان، خاوهنى یانزه کوڕو سێ ژنو کۆمهڵێک کچى بچوک بووه که هیچ له هاوکارهکانى نهیانتوانیوه بیانژمێرن.

لهگهڵ سهرۆکهکانى ئهمهریکادا

لهم کتێبهدا نوسهر زۆر بهوردى باس له پهیوهندییهکانى بنهماڵهى بنلادنو بنهماڵهى شاهانهى سعودییهو شێوهى ژیانو رابواردنو ناکۆکییهکانو موڵکو ماڵهکانیان دهکات، ههروهها پهیوهندى بن لادنهکانو حکومهتو کۆمپانیاکانى ئهمهریکا دهخاتهڕوو.

نوسهر دهڵێت: ههتا ئوسامه خۆى وهک تیرۆریستێکى نێودهوڵهتى راگهیاند، خێزانهکهى زۆر زیاتر له ئهمهریکا کارى وهبهرهێنانیان دهکرد، جۆرج بۆشو جیمى کارتهرو شازاده چارلسیان وهک هاوڕێى خێزانهکه سهیر دهکردو لهگهڵ سهرۆکى ئێستاى ئهمهریکا ترهمپ وتوێژیان دهکرد.

نوسهر لهههمبهر جیاوازییهکانى بنهماڵهى بن لادن، دهنوسێت: ئوسامه مۆبایله سورهیاکهى بۆ پهڕینهوه له زهریاى هیندىو پێکانى ئامانجه ئهمهریکییهکان بۆ کۆنتڕۆڵى دوور بهکارهێنابوو. زڕبراکانیشى وهبهرهێنانیان له تهلهفۆنى مانگى دهستکردا له واشنتن دهکرد، ئوسامهش ههمان تهکنهلۆجیاى بۆ پهلاماردانى باڵیۆزهکانى واشنتن له دهرهوه بهکاردههێنا.

لهبارهى پهیوهندى لهگهڵ سهرۆکهکانى ئهمهریکا، نوسهر دهڵێت: جۆرج بۆشى کوڕ له ساڵى (2000) سهردانى سعودییهى کردو چاوى به بن لادنهکان کهوت، سوپاسنامهى میهرهبانى بۆ میواندارییهکهیان نوسى. له ئهیلولى ههمان ساڵدا بهکرى براى ئوسامه چوه ئهمهریکاو چاوى بهسهرۆکى پێشوتر جیمى کارتهر کهوت، بڕى یهک ملیۆن دۆلارى پێ بهخشى بۆ سهنتهرهکهى بهمهبهستى رووبهڕووبوونهوهى ههژارىو نههامهتى.

لهم کتێبهدا نوسهر باس له دۆناڵد ترهمپى سهرۆکى ئێستاى ئهمهریکا دهکاتو دهڵێت: باڵیۆزى ئهمهریکا له سعودییه سالمى براى ئوسامهى به دۆناڵد ترهمپ ناساند، پێکهوه باسیان له ئهنجامدانى چهند پڕۆژهیهکى تهلارسازى گهوره کرد. له دیدارهکهیاندا ترهمپ وتى: خهڵکى خواخوایانه بازرگانى لهگهڵ بن لادنهکاندا بکهن، لهبهرئهوهى پێویستیان بهوه نییه پاره بدهن، تاوهکو یهکێک کاریان لهگهڵدا بکات.

نوسهرو سهرچاوهکانى

ستیڤ کۆڵ لهساڵى (1958) لهدایکبووه، لهساڵى (1985) وهک رۆژنامهنوس له رۆژنامهى واشنتۆن پۆست دهستى بهکارکردوه. له (1998 - 2004) بووهته بهڕێوهبهرى نوسینى رۆژنامهکه. ساڵى (2005) لهسهر کتێبى (جهنگى خێوهکان) که باس لهمێژوى نهێنى (CIA)و شهڕى ئهفغانستانو بن لادن ههر له داگیرکارى سۆڤیهتهوه تا (10/ئهیلول/2001) دهکات، خهڵاتى پۆلیتزهرى بهدهستهێناوه.

سهبارهت بهسهرچاوهکانى نوسینى کتێبهکهى، نوسهر دهڵێت: ئهم باسه بهرمهبناى زیاتر له (150) چاوپێکهوتنه له سعودییهو یهمهنو ئهمهریکاو بهریتانیاو ئهڵمانیاو ئیسرائیلو میسرو لوبنانو حهوت وڵاتى تر، جگهله ئهرشیفى تایبهتى حکومهتهکانى سعودییهو ئهمهریکاو بهریتانیاو ئهڵمانیاو ئیسرائیلو تۆمارنامهکانى دادگا. بهڵام ئهندامانى خێزانى بن لادن ئامادهنهبوون چاوپێکهوتنیان لهگهڵدا بکرێت. ههرچهنده بۆ ماوهى زیاتر له سێ ساڵ داوام لێکردن، هۆکارهکهشیان گهڕاندهوه بۆ ترسانیان لهبوارى داخوازییه مهدهنییهکان لهلایهن بنهماڵهى قوربانیانى هێرشهکانى یانزهى ئهیلولهوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار