بەڤیدیۆ: لە برادۆست شەڕ لە نیوان پەکەکەو سوپای تورکیا ڕوودەدات

2018-05-04 16:27:08



هاوڵاتی

شەڕوپێکدادانیش لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا  لە برادۆست پاش نیوەڕۆی هەینی ررویداو تۆپبارانی سوپای تورکیاش بۆ سەر ناوچەکە دەستیپێکرد.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ راگەیانراوێکی لەسەر شەرەکانی نێوان هێزەکانیان و سوپای تورکیا بلاوکۆردۆتەوە لەگەڵ ڤیدیۆیەکدا.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ ده‌رباره‌ی روبەڕووبونەوەکە رایگەیاند "هێزه‌كانمان له‌ ٨ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن و له‌ ٢ لاوه‌ گه‌یشتنه‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان. هێزه‌كانمان خۆیان گه‌یانده‌ سه‌ر گردی لێلیكان و له‌ نزیكه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان و ٧ سه‌نگه‌ریان تێكدا و ٣٤ سه‌رباز كوژران. له‌ دوای چالاكییه‌كه‌ سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.» 

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه‌ گه‌ریلاکان هێزیان له‌ نزیک گرده‌که‌ کۆکردووه‌ته‌وه‌و دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆش له‌ چیاى دێل و که‌وێت له‌ ناوچه‌ى برادۆست، پێکدادان له‌ نێوان گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌ و سوپاى تورکیا دروست بووه‌ و تا ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ پێکدادان به‌رده‌وام بوو.

لەبەرامبەردا سوپای تورکیا تۆپبارانی ھەریەک لە ناوچەکانی خواکورک و گەلی رەش و بەشێک لە چیای دێل-ی کردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار